کتێبی بەیت و باو
ناوچەکانی موکریان، پیرانان، سەردەشت، پشدەشت و فەیزووڵڵابەگی
ئامادەکار، نووسینەوەی نۆتەکان و خانەبەندی موسیقا: کاوە فەقێ زادە
گوێگرتن و نووسینەوەی تێکستەکان: هەوار خزرزادە
چاپی نوێ کتێبی(بەیت و باو)ی ناوچەکانی ڕۆژهەلاتی کوردستان کە پێک هاتۆ لە(سی) بەیت و بەند و حەیران لە کەسایە تێ ناودارەکان و بەیت بێژانی ڕۆژهەلاتی کوردستان وەک ناوداران (1. ڕەسووڵی مینایی 2. حەمەدی بەیتان 3. خدری قادری 4. حەمەدی ئاغای 5. عەلی کەردار 6. قاله شین 7. عزیز کریم سوور 8. حسن خالندی) کە بەشیوەیەکی زانستی لە بەواری دارشتەن و نووسینەوەی تێکستەکان و خانەبەندی نۆتەکان موسیقا وە دانانی پەیژە و دیاری کەردەنی مەقامەکانی کوردی بۆ سی بەیت و بەند و حەیران بە ناوەکانی(1. پاییزە 2. سەحەرە 3. گووڵ 4. ئایشێ گووڵ 5. ئازیزێ 6. شەم و شەمزین 7. سەیدەوان 8. بەهارە 9. گەلۆ 10. لەشکری 11. حەمزە ئاقای 12. شێخ مەند و شێخ ڕەش 13. ناسر و مال مال 14. دم دم 15. ئەحمەدی شەنگ 16. زەمبیل فرۆش 17. سێوەخان 18. لەیلی و مەجنون 19. برایمۆک 20. شەوە نیوەشەوە 21. ئازیزێ 22. حەیران 23. کاکەمیر و کاکەشیخ 24. خەج و سیامەند 25. سوارۆ 26. عەبدووڕەحمان 27. مەم و زین 28. لاس و خزال 29. شۆڕمەحموود و مەرزینگیان 30. مەحمەڵ و برایمی دەشتیان) وە دەنگی ئه و کەلەپیاوانە بە(سی دی) تۆمار کەراوە و لەگەڵ کتێبەکە لەلایەن ئەنیستیتۆی کەلەپووری کوردەوە لە سلێمانی پیشتگیری چاپ و بڵاوکردنەوەی لێکرا.
ئەم پەڕۆژەیە ماوەی پێنج سالی خایاندۆ تا بەشێوەیەکی پەڕوو پاراو بەکەوێتە بەر دەستی عاشقانی مۆسیقا و ئەدەبیاتی فۆلکلۆری نەتەوەکەمان وە هەروەها تەوانیبەمان کتێب خانەی مۆسیقا و ئەدەبیاتی فۆلکلۆری کوردستان دەولەماند بەکەین وە بەبێتە هەوینەکی باش بۆ بەیت بێژانی لاو و تازەکارانی هەموو کوردستان.
مەهاباد پاییزی 94 کاوە فەقێ زادە [1]
Hinweis: Die PDF-Datei für dieses Buch ist nicht verfügbar, bitte helfen Kurdipedia, diese Datei zu erhalten! Buch senden Dieser Artikel wurde in (کوردیی ناوەڕاست) Sprache geschrieben wurde, klicken Sie auf das Symbol
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
, um die Artikel in der Originalsprache zu öffnen!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dieser Artikel wurde bereits 3,798 mal angesehen
Schreiben Sie Ihren Kommentar zu diesem Artikel!