ئاژانسی کوردپا: بە هۆی گەندەڵی و بەفێڕۆدانی پارەی شارەداریی شاری #سەردەشت#، ئەو ناوەندە خزمەتگوزارییە حکوومەتییە، بڕی 32 میلیارد تمەن قەرزدارە.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، شارەداریی شاری سەردەشت، بە هۆی قەرزداربوون، خەریکی فرۆشتنی ئەو زەوییانەیە کە لەژێر کونتڕۆڵی ئەو ناوەندە حکوومەتییەن.
بەرپرسی شارەداریی شاری سەردەشت ڕایگەیاند: شارەداریی سەردەشت بە هۆی قەرزداربوونی کە بڕی پارەکەی دەگاتە 32 میلیارد تمەن، دەیەوێت زەوییەکانی ژێر کۆنتڕۆڵی خۆی بفرۆشێت.
بە وتەی کامیل ڕەسووڵی، شارەداریی شاری سەردەشت بە مەبەستی قەرەبووکردنەوەی ئەو بڕە پارەیە، بڕیارە 11 پارچەی زەویی شارەداری بفرۆشێت.
حەشیمەتی شاری سەردەشت بەپیی ئاماری ساڵی 90، 111 هەزار و 590 کەس بووە و یەکێک لە شارەکانی پارێزگای #ورمێ#یە.[1]
#16-10-2018#
Dieser Artikel wurde in (کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish) Sprache geschrieben wurde, klicken Sie auf das Symbol
, um die Artikel in der Originalsprache zu öffnen!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dieser Artikel wurde bereits 2,116 mal angesehen
Schreiben Sie Ihren Kommentar zu diesem Artikel!