#خانەقین# هاوشێوەی #کەرکووک# و #خورماتوو# کەوتە بەر ئەو هێرشەی هێزە عێراقییەکان کە کردیانە سەر ئەو ناوچانە و لەدوای 16ی ئۆکتۆبەریشەوە، 25 کەس لە خانەقین کوژراون و گوندە کوردنشینەکانی دەروبەری ئەو شارەش چۆڵکراون.
لە دوای 16ی ئۆکتۆبەر، پرۆسەی بەعەربکردنی گوند و ناوچە کوردنشینەکانی دەورووبەری پارێزگای دیالە بەشێوەیەکی تووندتر و خێراتر دەستیپێکردووە، هەرچەندە ئەوانەی هەڵاتوون و ناوچەکانیان جێهێشتووە ئاماژە بەبوون و دەرکەوتنی چالاکییەکانی چەکدارانی #داعش# دەکەن، بەڵام هۆکاری دیکەشی لە پشتەوە هەن.
بۆشاییە ئەمنییەکان دانیشتووانی گوندەکانی گەڵابات لە سنووری قەرەته و، مەردان لە سنووری خانەقین و زیاتر لە 11گوندی دیکەی سنووری شارۆچکەی سەعدیەی ئاوارەی #کەلار#، #کفری# و خانەقین کردووە.
لە گوندی مەردانی کوردنشین لەلایەن گرووپە چەکدارییەکانەوە پێنج کەس کوژراون، کەسیش نازانێیت ئه و گرووپانە داعشن یان کروییەکانن، یان چەکدارنی #حەشدی شەعبی#ن.
دوای نەمانی #پێشمەرگە# و باڵادەستی سوپای عێراق لە سنوورەکه، عەرەبە هاوردەکراوەکانی ساڵی 1975 گەڕاونەتەوە و داوای زەوییەکانیان دەکەن، کە حکومەتی بەعس پێشتر لە کوردی وەرگرتەوە و لەسەر ئەوانی تاپۆکرد، ئێستا ئەوان خاوەن ماڵن و کورد ئاوارە.
پۆلیسی خانەقین سەر بەدیالەیە، بەرپرسی یەکەمیان کوردە و دانیشتووی خانەقینە، ئه و بەردەوامە لە ناردنی هێز بۆ ئه و گوندانەی ڕۆژانە کێشه و گرفتیان بۆ دروستدەبێت.
لە دوای ڕووداوەکانی 16ی ئۆکتۆبەرەوە، 14 حاڵەتی تەقینەوە، کوشتن و ڕفاندن، 23 حاڵەتی دزیکردن لە سنووری خانەقین و چواردەوری ڕوویان داوە، زیاتر لە 25 کەسیش کوژراون جگە لە بریندار. ئەوە لە کاتێکدایە ئه و کاتەی پێشمەرگە له و سنوورەبوون، تەنها دووحاڵەتی تەقینەوە ڕوویاندا، ئەمەش وایکردووە دانیشتووانی خانەقین وەک جاران دڵیان بە شارۆچەکەکەیان خۆش نەبێت.[1]
#17-10-2018#
Dieser Artikel wurde in (کوردیی ناوەڕاست) Sprache geschrieben wurde, klicken Sie auf das Symbol
, um die Artikel in der Originalsprache zu öffnen!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dieser Artikel wurde bereits 2,005 mal angesehen
Schreiben Sie Ihren Kommentar zu diesem Artikel!