تاتۆس شارۆچکەیەکی سەربە پاڕێزگای #ئەرزەڕوم#ی باکووری کوردستانە. ڕووبەرەکەی 2.200 کیلۆمەتر دووجایە. ناوەکەی بە تورکی کراوە بە (تەکمان)
دابەشکراوە بەسەر سێ ناوچەدا (تاتۆسی سەروو، تاتۆسی خواروو و شوسار)، لە ڕۆژهەڵاتی باکوورییەوە #پارسین# هەیە، لە ڕۆژهەڵاتییەوە #قەرەیاز# هەیە، لە باشوورییەوە #خنووس# و #گمگم# هەیە، لە ڕۆژاوایەوە #چەت# و #کانیڕەش# هەیە.
بەرزی لە ڕووی دەریاوە 1800مەترە، ناوچەکە پڕ لە کانی و سەوزایی و زۆزان و مێرگەکانی بەناوبانگن و لە ناوچەکانی خارپێت و #دێرسم# و #ئامەد#ەوە سەردانی دەکرێت بە مەبەستی گەشتوگوزار و کۆچەرانیش لەوێ گەرمیان و کوێستان دەکەن.
چەمی ئەرەزێ لە هەرێمی شوسار و چیایی چەولیگەوە درێژ دەبێتەوە بۆ ئازەرباینجان و دەریای قەزوین.
ناوچەکە سەخت و عاسییە و زستانێکی ساردی هەیە لە ساڵێکدا 7 مانگ بەفری لێ دەبارێت. لە پێشدا تاتۆس گوندێکی بچووکە بووە لەگەڵ درووستبوونی کۆماری تورکیا کراوەتە شارۆچکە و ناچەکە لە ڕووی کارگێڕییەوە ناسراوە.
لە ناوچەکەدا شوێنەوار و شارستانی کۆن هەبووە لە شوسار لەنێوان قەلەیج، #قرکان#، کلسە و باجاردە خراپەیەن کۆن لەژێر خاکی دەرتەن و مەرڤە کەوتوون کە شوێنەواری شارستانی ورارتۆیان بووە. تاتۆس لە 1517 کەوتووەتە ژێر دەستی عوسمانییەکان و تورکەکان. ساڵی 1946 بووە بە شارۆچکە و 35.000 کەسی تێدا دەژین. 151 کم لە ئەرزەڕومەوە دوورە نزیکە 120 گوند و ناوچە سەربە تاتۆسن. [1]
Dieser Artikel wurde in (کوردیی ناوەڕاست) Sprache geschrieben wurde, klicken Sie auf das Symbol
, um die Artikel in der Originalsprache zu öffnen!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dieser Artikel wurde bereits 3,599 mal angesehen
Schreiben Sie Ihren Kommentar zu diesem Artikel!