لە قەدیمەوە خواوەندی زانا
بۆ هەر زاڵمێک زەواڵی دانا [1]
قەدیم= کۆن
زاڵم= ستەمکار
زەواڵ= لابەر
لە دوانی کوردیدا زۆر چەمک و وشە هەن و ڕۆژانە بەکاردێن، بەڵام تێگەیشتن لە خودی واتاکانیان یان نادیارە، یاخود بە هەڵە تێگەیشتن هەیە.
یەکێک لەو ڕستە پەندئامێزانە ئەمەیە : (زاڵم زەواڵی هەر بۆ دەبێ)، وشەی (زەواڵ) بەلای زۆر کەسەوە واتای ئەوەیە کە شتێک یان کەسێکە و لە زاڵم و زۆردار بە هێز و دەسەڵاتترە و تۆڵەی ستەمکاری و غەدر لە زاڵم دەکاتەوە. دیارە ئەمەش تێگەیشتنێکی هەڵەیە و دوورە لە ئامانج و مەبەست.
لە بنەمادا هەردوو وشەی (زاڵم و زەواڵ ظالم و زوال) عەرەبین. واتای زوال کە عەرەبییە لە کوردیدا بریتییە لە : نەمان، لەناوچوون، سڕدراوە، ونبوون، تێداچوون. تاد. نەک شتێک یان کەس و هێزێک.
کەواتا مەبەستەکە ئاوایە : زاڵم و ستەمکار ڕۆژێک هەر دێت نەمێنێ و لەناوبچێ.
دوان : ئاخاوتن. (Niazy Hamaaziz)
=KTML_Link_External_Begin=https://www.facebook.com/niazy.hamaaziz=KTML_Link_External_Between=niazy.hamaaziz=KTML_Link_External_End=
Dieser Artikel wurde in (کوردیی ناوەڕاست) Sprache geschrieben wurde, klicken Sie auf das Symbol
, um die Artikel in der Originalsprache zu öffnen!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dieser Artikel wurde bereits 607 mal angesehen
Schreiben Sie Ihren Kommentar zu diesem Artikel!