$باکووری کوردستان$
- بۆ پشتیوانییکردن لە #لەیلا گیوڤەن# و چالاکییەکەی، ئەندامان و بەڕێوەبەرانی ڕێکخستنەکانی #هەدەپە# لە مێرسین دوێنێ لە بارەگای هەدەپە دەستیان بە چالاکیی مانگرتن لە خواردن کرد، بەڵام پۆلیسی ئەو شارە هەڵیکوتایە سەر بارەگاکە و دەستی بە پشکنین کرد. پۆلیسی دەوڵەتی تورک هەموو ڕێگاکانی هاتووچۆی دەورووبەری بارەگاکەی داخست 10 چالاکی مانگرتووەی دەستگیکرد.[3]
- پارێزگەی #بەدلیس# ڕایگەیاند، لە 2ی کانوونی یەکەم\11ی سەرماوەز بەدواوە بۆ ماوەیەکی دیارینەکراو لە گوندی ئەکینلی، یایلاجک، چالشکانلار، یۆلبیلەن، ساریتاش، ئەرەنجیک و لادێیەکانی دەلیلکلیتاش، بیلگیلی، ساریبال، یەنیچای، گەدیک، ئاکیازی، ئۆزەنلی، ئووزەربان، ئۆتلووک، تاتریک و هەرماندۆڤەن هاتووچۆ قەدەغەیە.[2]
- پەرلەمانتارانی شاری #ئامەد#ی پارتیی دیموکراتیی گەلان (هەدەپە) دژی گۆشەگیریی سەر #عەبدوڵڵا ئۆجەلان# دەستیان بە مانگرتن لە خواردن کرد بۆ ماوەی 3 ڕۆژ.[3]
- لە شاری ڕوحا دانیشتنی دادگەیی کردنی کۆمەڵێک سیاسەتمەداری هەدەپە و دەبەپە کە لە 12ی کانوونی یەکەمی 2016 دەستگیر کرابوون، لە شەشەمین دادگەی سزا قورسەکان بەڕێوەچوو. لێدوانی ڕۆژنامەوانی، بەشداربوون لە پرسە و مەڕاسیمی بەخاکسپاردنی تەرم وەک بیانوو بۆ دادگەیی کردنەکە پیشان دران و سزا بەسەر 3 زیندانیکراو و 5 کەسی دیکەدا سەپێنرا. سزای زیندانیکردنی 7 ساڵ و 10 مانگ و 15 ڕۆژ بۆ ئەندامی ئەنجومەنی شارەوانیی بۆزاڤا (سەر بە دەبەپە) بایرام ئاسڵان، 8 ساڵ و 6 مانگ بۆ بەڕێوەبەری پێشووی ڕێکخستنی دەبەپە لە ناوچەی وێرانشار مەحموود کایا، 9 ساڵ بۆ هاوسەرۆکانی پێشووی هەدەپە لە ناوچەکە محەمەد چیچەک و ماهیدە کورتتەکین، 8 مانگ بۆ هاوسەرۆکی پێشووی هەدەپە لە ناوچەکە پارێزەر سەڤدا چەلیک بڕایەوە. دەستەی دادگە بڕیاری بەزیندانیکراوی هێشتنەوەی هەموو سیاسەتمەدارەکانی دیکەی دا جگە لە تۆمەتباران ئۆزبینگۆل و ئاسڵان.[2]
$رۆژهەڵاتی کوردستان$=KTML_ImageCaption_Begin==KTML_StyleDiv=width:20%;height:20%;float:left;=KTML_ImageCaption_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2018/161299/0004.JPG=KTML_ImageCaption_Title=تووبا شەهیدی=KTML_ImageCaption_CaptionStyle=000000=KTML_ImageCaption_Caption=تووبا شەهیدی=KTML_ImageCaption_End=
- هێزە تیلاعاتییەکان لە #سەردەشت# بۆ دەستبەسەرکردنی #سۆران# خزری تەمەن 21 ساڵ، کوڕی حەسەن، هێرشیان کردووەتە سەر خانووی ناوبراو، بەڵام نەیاتوانیوە دەستبەسەری بکەن. بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزە ئیتلاعاتییەکان پاش پشکنینی خانووی ئەم هاووڵاتییە کوردە، برای ناوبراو بە ناوی کاروان خزری و دایکی بە ناوی تووبا شەهیدییان دەستبەسەر کردووە.[4]
- #محەمەدئەمین عەبدوڵڵاهی#، زیندانیی سیاسیی خەڵکی شاری #بۆکان# پاش 13 ساڵ و شەش مانگ زیندان به شێوەی مەرجدار لە زیندانی بیرجەند ئازاد کرا.[4]
$باشووری کوردستان$
- هێزەکانی هاوپەیمانان بە فڕۆکە چەند ناوچەیەکی چەکدارانی ئاڵا سپیەکانیان لە سنووری #کفری# و #خورماتوو# بۆردوومان کرد.[1]
- ئەنجومەنی سەرکردایەتی پارتی بڕیاریدا #مەسرور بارزانی# وەک کاندیدی پارتی بۆ سەرۆکی حکومەتی هەرێم دیاریبکات و #نێچیرڤان بارزانی#-ش دەبێتە کاندیدی پارتی بۆ پۆستی سەرۆکی هەرێمی کوردستان.[2]
- ئەمڕۆ لەبەردەم سەرۆکایەتیی #زانکۆی چەرموو# لە شارۆچکەی چەر بە پارێزگای #سلێمانی#، پەردە لەسەر پەیکەری عيبدولقادر مەحمود، ناسراو بە قالە لادرا، کە ژمارەیەکی زۆر کەسی لە پرۆسەی ئەنفال ڕزگارکردووە.[3]
- د. کەمال ئەحمەد سەعید، پسپۆڕی نەشتەرگەری گشتیی کە هاوژینی د. هاژەیە و هەردووکیان دوو پزیشکی ناسراون لە سلێمانی، لەناو نۆرینگەکەی خۆیدا لەلایەن کەسێکەوە بە دەمانچەی بێدەنگ تەقەی لێکراوە و باری تەندروستی ناجێگیرە.[1]
- لە گوندێکی سنوری شارۆچکەی #خانەقین# پیاوێک هاوسەرەکەی خۆی دەکوژێت و لەلایەن پۆلیسەوە دەستگیردەکرێت.[5]
- هێزیکی سەر بە سوپای عێراق چوونەتە #شەنگال# و دەیانەوێت سنوری نێوان ڕۆژئاوای کوردستان و شەنگال دابخەن و خەڵکی شەنگال-یش ڕێگایان لە هێزەکە گرتووە و ناهێڵن ئەو کارە ئەنجام بدەن.[3]