دواڕۆژ، ئاریان عەلی
بەڕێوەبەرایەتی گشتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان ئاماری 10 مانگی ڕابردووی بڵاوکردەوە و ئاماژەی بەوەکردوە: کە دیاردەی بازرگانیکردن و بەکارهێنانی ماددە هۆشبەرەکان ڕوو لەهەڵکشانە.
بەپێی ڕاگەیەنراوێکی بەڕێوەبەرایەتی گشتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان ئاماژە بەوەکراوە: کە دیاردەی بازرگانیکردن و بەکارهێنانی ماددە هۆشبەرەکان لەهەرێمی کورستان ڕوو لە هەڵکشانە.
لە ڕاگەیەنراوەکەدا باس لەوەشکراوە کە لەماوەی 10 مانگی ڕابردوودا لەلایەن بەڕێوەبەرایەتییەکانی ماددە هۆشبەرەکان لە شارەکانی #هەولێر# و #دهۆک# توانراوە 600 کەس دەسستگیر بکەن کە تێوەگلاون بە بازرگانی و بەکارهێنانی ماددە هۆشبەرەکان.
ئاماژە بەوەشکراوە: کە تاوەکو ئێستا سزای 120 کەسیان لەڕێی دادگاوە یەکلایی بۆتەوە و سزای زیندانیکردنیان بەسەردا سەپێنراوە، هەروەها توانیویانە دەستبگرن بەسەر 300 کیلۆ لەجۆرەکانی ماددە هۆشبەرەکان.
پێداچوونەوە: ئیحسانی مەلا فوئاد[1]
#21-11-2018#
Dieser Artikel wurde in (کوردیی ناوەڕاست) Sprache geschrieben wurde, klicken Sie auf das Symbol
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
, um die Artikel in der Originalsprache zu öffnen!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dieser Artikel wurde bereits 2,719 mal angesehen
Schreiben Sie Ihren Kommentar zu diesem Artikel!