کەجەکە لە ڕاگەیاندراوەکەیدا سەرنجی خستە سەر ئەم بابەتانە:
لە سیاسەتی کورد دا، لە ژێر گوشاری هێزەکانی دەرەوەدا گوشار و زەخت بەرامبەر بە حیزب و بزووتنەوەکانی تری کوردستان بەڕێوەدەچێت. دەبیت کۆتایی بەو نزیکایەتییە بهێنرێت. تاوەکو سیاستی کورد ئەو کێماسی و کەموکوڕییە لە خۆی دوورنەخاتەوە، نە دەتوانێت خۆی بکات بە هێز و نە دەتوانێت دژی ئەو ئاستەنگییانە تێبکۆشێت، کە بۆی دێنە پێشەوە.
کاتێک سیاسەتی کورد پشتبەستوو بوو بە گەل و لەگەڵ هێزە دیموکراتیکە سیاسییەکانی کورد دا هێزی خۆی یەکخست، ئەو کاتە دەتوانێت کێشەکان چارەسەر بکات. هەڵەیە بەرژەوەندیی نەتەوەیی و سیاسەتی درێژخان بۆ سیاسەتی ڕۆژانە بکرێنە قوربانی. هەموو کات ئەوەش بەسەر خاوەنەکەی خۆیدا شکاوەتەوە.
سەردانەواندن بەرامبەر گوشاری هێزەکانی دەرەوە و بەپێی گوشاری هێزەکانی دەرەوە، گوشار و زەخت لە حیزبەکانی تری کورد دەکرێت، ئەوە پێش هەموو شتێک کارێکی وڵاتپارێزانە و نیشتمانپەروەرانە نییە. بۆیە ئەو کار و ڕەفتارە بەرامبەر بە تەڤگەری ئازادی جگە لە زیاتر تێکشکاندنی کەرامەت و شکۆ هیچ شتێکی تر بۆ یەکێتی بە دوای خۆیدا ناهێنێت. پێش هەموو شتێک دەبێت یەکێتی بگەڕێتەوە سەر ئەو هۆکار و بنەمایانە کە بوونی خۆی پێ ڕەوا دەکات. ئەو داوایە پێش هەموو شتێک لە پێناو خێر و بەرژەوەندیی یەکێتیدایە.
هۆکارەکانی دامەزراندنی یەکێتی و هێڵی سیاسیی مامە جەلال ئەو ڕێگایەیە، کە دەبێت یەکێتی ئەمڕۆ لەسەر ڕێ بکات. ئەگەر نایەوێت لە دژی هۆکارەکانی دامەزراندن و بوونی خۆی، لە دژی بەها و پەیوەندییەکانی خۆی بوەستێتەوە، ئەوا پێویستە ئەو ڕێگایە بگرێتە بەر. ئەگینا ئەو جیاوازییە فرە ڕەنگییە، کە لە مێژوویی خۆیدا ئافراندوێتی خۆی لەناویان دەبات. ئەوەش زۆرترین زیان بە یەکێتی دەگەیەنێت و دەکەوێتە دۆخێکەوە، کە بەپێی داوا و خواستی دەوڵەتی تورک بجوڵێتەوە، کە دەوڵەتی تورکی داگیرکەری پاکتاوکاری قڕکەر نەک تەنها دوژمنایەتیی کوردانی باکوور، بەڵکو دوژمنایەتیی هەموو کوردان دەکات. ئەوەش لە هۆکارە مێژووییەکانی دامەزراندنی خۆی و لە هەستیارییەکەی #مام جەلال# ناوەشێتەوە.
زیانی بۆ هەموو کوردان دەبێت
ئەگەر یەکێتی سەر بۆ داواکانی دەوڵەتی تورک دابنەوێنێت، کە پێشەنگایەتیی دژومنایەتیی کوردان دەکات، ئەوا داواکانی سنووریان نابێت و بەمەوە ناوەستێت. دەوڵەتی تورک خاوەنی فاکتەری هەڕەشەلێکردن و چاوسوورکردنەوەیە و دەیەوێت کورد بکات بە گژی یەکتردا و بەوەش کورد لەسەر دەستی کورد لاواز بکات.
ئەوە باش دەزانرێت، کە دەوڵەتی تورک پێشتریش ئەو سیاسەتەی بەڕێوەدەبرد و ئێستاش بەڕێوەی دەبات. ئێمە دوژمنایەتیی دەوڵەتی تورک بەرامبەر بە کوردان لە باکوور، ڕۆژئاوا و باشوور بە ڕوونی بینیوە. بۆیە کارێکی شیاو و شایستە نییە کە بۆ بەرژەوەندیی ڕۆژانە سەر لە بەرامبەر داوای هێزێکی دوژمنی کورددا دابنەوێنرێت. ئەوە نەک تەنها زیانی بۆ یەکێتی دەبێت، بەڵکو ڕێگا بۆ دەرەنجامی لەو جۆرە خۆش دەکات، کە زیان بە هەموو گەلی کورد بگەیەنێت.
ئەوەی کە دەبێت یەکێتی ئەنجامی بدات، ئەوەیە کە لە دژی هێرشەکانی دەوڵەتی تورک بۆ سەر هێزەکانی تر و بەرامبەر بە حیزبە سیاسییەکانی کورد و دەستکەوتەکانی کورد، خاوەنی هەڵوێست بێت. ئەوەی یەکێتی بەهێز بکات و لەسەر پێ ڕایبگرێت، ئەو کارەیە.
لە کاتێکدا، کە دەبوایە یەکێتی لە بەرامبەر بڕیارەکەی ئەمریکا لە دژی 3 پێشەنگی سیاسیی کورد هەڵوێستێکی ڕوون و ئاشکرای هەبوایە، هاتووە لە دژی تەڤگەری ئازادی کەوتووەتە نزیکایەتییەکی چارەڕەشانەی لەو جۆرە.
هەموو دەزگا و دامەزراوە سیاسییە دیموکراتیکەکان، ڕووناکبیران و گەلەکەمان دەبێت لە دژی ئەو هەڵسوکەوت و ڕەفتارە بەرامبەر بە تەڤگەری ئازادی بوەستنەوە و ڕاپەڕن.
ئێمە هەموو کات لەگەڵ دۆستایەتیکردن لەگەڵ یەکێتی دا بووین و هەموو کات خواستومانە #یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان#، لە ناو یەکێتی و سیاسەتی کورد دا بێت.
بۆیە بە ناوی بزووتنەوەکەمانەوە بانگ لە یەکێتی دەکەین، کە دەست لەو هەڵوێستەی هەڵگرێت و پشت بە بنەما ڕاستەقینەکانی هێزێک ببەستێت، کە بەرزی دەکاتەوە بۆ سەر تەختەی مێژوو.[1]
#30-11-2018#