ماوەی چەند ڕۆژێکە تەڤگەری ئازادی بەبیانوی نەبوونی مۆڵەت بۆتە ئامانجی هێزەکانی ئاسایش ولەچەندین شوێن بارەگای تەڤگەری ئازادی داخراون، سەرەڕای هەوڵێکی زۆر بەڵام هێشتاش ئه و هێرشانە بەردەوام دەکات.
ئێمە هەرلەسەرتاوە لەکۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیداو بەئامادەبوونی پارێزەری ئێمەی تایبەت بەمۆڵەتی تەڤگەری ئازادی وەڵامی حکومەتی هەرێمی کوردستانمان دایەوه و ئه و بڕیارەی حکومەتی هەرێممان بە بڕیارێکی سیاسی زانی نەک یاسایی و ئاشکرامان کرد بەهۆی کاریگەری هەندێ ووڵاتی هەرێمی زۆرجار بڕیارەکانی کەلەلایەن هەرێمی کوردستانەوە دەردەچن ودەکەونە خزمەتی بەرژەوندیەکان داگیرکەرانی کوردستان ئه و هوشیاریەمان بەرای گشتی وبەرپرسانی حکومەتی هەرێم دا، بەڵام گوێیان لێ نەگرتین.
سەرەڕای ئەوەی ئێمە هەموو ڕیکارەکانی وەرگرتنی مۆڵەتمان ڕادەستی لایەنی پەیوەندیدار بەمۆڵەت کردووە، بەپێی ماددەی 17ی لەیاسای پەرلەمانی هەرێمی کوردستان تایبەت بەمۆڵەتی حزب و ڕیکخراوەکان کەلەساڵی 1993 دەرچووە ئێمە لەئێستادا مۆڵەتمان تەواو بووبێت و کێشەیەکی ئێمەی یاسایی نییە.
لەگەڵ ئەوەشدا ئێمه لەلایەن عێراقەوە وەک تەواوی حزبەکان عێراق بەهەرێمی کوردستانیشەوە مۆڵەتی فەرمیمان هەیەولەسەر ئاستی هەر 19 پارێزگاکەی عێراق مافی ئەوەمان هەیە بارەگامان هەبێت و چالاکی سیاسی خۆمان بکەین.
دوای داخستنی بارەگاکانی ئیمە لەلایەن دەسەڵاتی هەرێمی کوردستانەوە لەڕۆژی 29/11/2018 لەلایەن نوێنەری تورکیا لەهەرێمی کوردستان هاکان کاراچای دەستخۆشی له دەسەڵات و حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکات و تەڤگەری ئازادیش بەتیرۆریست ناودەبات ئائەوەیە کەئێمە وتمان کێ لەبڕیارێکی به و ڕەنگە سودمەند دەبێت دیارە تەنها داگیرکەرانی کوردستان، ئێمەوتمان لەسەر هەڵوێست ئێمە قەدەغەدەکرێین نەک کێشەی یاسایی.
هەموو بەچاوی خۆتان دەبینن لێدوانی نوێنەری تورکیا لەناوخاکی هەرێمی کوردستان جگەلەوەی پێشێلکردنی سەروەری و شکۆی هەرێمی کوردستانە هی عێراقیشە، بەزاندنی هەمووسنورێکی ئیداری و سیاسییه و شکاندنی هەموو پێوانەکانە، بەتایبەتی تەڤگەری ئازادی مۆڵەتی فەرمی هەیەوخەباتێکی سیاسی دەکات، دیموکراتی و ئاشتی بەبنەما دەگرێت و خاوەن هەڵوێستی نەتەوەییە، هیچ هێز ولایەنێک ناتوانێت تاوانی تیرۆرو هیچ تاوانیکی تری بداتە پاڵ، ئەوەی تاوانباری تیرۆرە دەوڵەتی تورکیایە ولەهەچ شوێنێکی کوردستان و تورکیا تیرۆر بەڕیوەدەبات و پاڵپشتی گرووپە تیرۆریستیەکان دەکات. بەڵام بەداخەوە هیچ هەڵوێستێک نابینرێت وجێی شەرمەزارییە، ئەگەر سەبری ئەیوبیشمان هەبێت ئیمە ئەوەمان پێ قبوڵ ناکرێت تاکو دوا ڕاده دژی دەوەستینەوە.
ئێتر تورکیا دەیەوێت ببێتە والی لەهەرێمی کوردستان و حوکمی عورفی بەڕێوەببات، ئەوە پەیامێکی بەوڕەنگەیە و دەبێت هیچ کەس و لایەنیکی خاوەن هەڵوێست ئەوە قبوڵ نەکەن، ئێمە ئه و پرسیارە ئاراستەی حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی عێراقیش دەکەین، ئەگەرنوێنەرێکی تورکیا ماف بەخۆی دەدات هەموو سنورێک ببەزێنیت ئیتر سەروەروری هەرێم و عێراق لەکوێدایە، پێویستە وەڵامی تورکیا بدرێتەوە، ئەگەر دەسەڵاتێک لەبەر بەرژەوەندیەکانیان قبوڵی دەکەن دەبێت میلەتی ئێمە ئەوە قبوڵ نەکەن. دەبێت فراکسیۆنەکانی ناوپەرلەمان لەعێراق ولەهەرێمیش لەسەر ئەوە بێدەنگ نەبن، هەروەها دەبێت حکومەتی عێراقیش لەوەبێ دەنگ نەبێت، بێ دەنگ بوون له و هەڵوێستە تەسلیم بوونە و تورکیا هەربەوەوە ناوەستێت، تورکیا بەزانایی ئه و هەڵوێستانە نیشان ئەدات، هەندێ هێزو لایەنیش هاوکارن بۆ ئەوەی دەستی تورکیا کراوەبێت، ئێمە ئەوبابەتە دەکەینە ڕۆژەڤی خۆمان و لێی بێدەنگ نابین هەموو ڕێکارە یاساییەکان دەگرینەبەر و لەکوێ پێویست بکات دۆسیە دژی ئەوە دەکەینەوە.
#تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگەی کوردستان#
#30-11-2018#