مستەفا سەید قادر لە ساڵی 1958 دا لە شارۆچکەی #قەڵادزێ# لە دایکبووە و خەڵکی گەڕەکی جوتکانیانی ئەو شارەیە. لە ساڵی 1978 دا پەیوەندی کردووە بە ڕێکخستنەکانی کۆمەڵەی ڕەنجدەرانی کوردستان و لە شارەکەی خۆی دا چالاکیێکی بەردەوامی هەبووە. ساڵی 1980 بە بڕیاری ناوەندی کۆمەڵەی ڕەنجدەرانی کوردستان چووەتە شاخ و لە ژیانی پێشمەرگایەتی دا دوو جەر بریندار بووە. ساڵی 1986 پرۆسەی هاوسەرگیری ئەنجامداوە و خاوەنی سێ کوڕ و دوو کچە. لە خولی یەکەمی پەرلەمانی کوردستاندا بووەتە ئەندامی پەرلەمان. لە دوای کاری پەرلەمانتاری بووەتە بەڕێوەبەری پەیمانگەی کادرانی یەکێتی لە شاری هەولێر. ساڵی 1998 بووەتە وەزیری ناوخۆی ئیدارەی سلێمانی. لە ساڵی 2000 دا بووەتە ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتی و لەو کاتەوە تا ساڵی 2009 دەشبێتە جێگری فەرماندەی هێزی پێشمەرگەی یەکێتی. ساڵی2009 دەستبەرداری پۆستەکانی دەبێت و شان بە شانی کۆمەڵێک ئەندامانی مەکتەبی سیاسی و سەرکردایەتی بە سەرۆکایەتی کاک نەوشیروان مستەفا بزوتنەوەی گۆڕان دادەمەزرێنن. لە بزوتنەوەی گۆڕاندا دەبێتە ئەندامی جڤاتی نیشتیمانی و ڕێکخەری ژووری دارایی. لە کابینەی نۆهەمی حوکمەتدا و لە گەرمەی شەڕی داعشدا دەبێتە وەزیری پێشمەرگە و ساڵێک و سێ مانگ خاوەنی ئەو پۆستە دەبێت. ساڵی 2019 بووەتە جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان و سەرپەرشتیاری تیمی گۆڕان لە حوکمەتدا دەکات بۆ بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی و نایاسایی و هەوڵدان بۆ چاکسازی و دابینکردنی ژیانێکی شاییستە بۆ هاوڵاتیان.
Dieser Artikel wurde in (کوردیی ناوەڕاست) Sprache geschrieben wurde, klicken Sie auf das Symbol
, um die Artikel in der Originalsprache zu öffnen!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dieser Artikel wurde bereits 6,409 mal angesehen
Schreiben Sie Ihren Kommentar zu diesem Artikel!