ناو: مەهدی
ناوی باوک: عەزیز
نازناو: هەورامی
مەهدی عەزیز حەمە ناسراو بە مەهدی هەورامی لە ساڵی 1972 لەدایکبووە، نزیکەی 25 ساڵ لە بواری نووسین و شیعر وێنەکێشان و ڕۆژنامەوانیدا کاری کردووە و لە زۆرێک لەفێستیڤاڵە ئەدەبی و هونەری و ڕۆشنبیرییەکاندا بەشداریکردووە، شیعرەکانی بەشێوەزاری سۆرانی و هەورامی دەنووسی، یەکێکبوو لە شاعیر و پێشکەشکارە دیارەکان، لەگەڵ ئەوەشدا چەند نامیلکەیەکی شیعری هەیە، جگە لە بواری نووسین لە بواری شێوەکاریشدا کاری کردووە و چەندین پێشانگای لەو بوارەوە کردووەتەوە.مەهدی هەورامی خێزانداربوو وە خاوەنی چوار منداڵ بوو، لە 14-07-2017 بەهۆی جەڵتەی مێشکەوە کۆچی دوایی کرد. [1]
Dieser Artikel wurde in (کوردیی ناوەڕاست) Sprache geschrieben wurde, klicken Sie auf das Symbol
, um die Artikel in der Originalsprache zu öffnen!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dieser Artikel wurde bereits 37,338 mal angesehen
Schreiben Sie Ihren Kommentar zu diesem Artikel!