ئەمڕۆ لە ناوەندێکی چەتەکانی جەبهەی شامی لە نزیک گۆڕەپانی کاوە لە شاری #عەفرین# ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراو تەقێنرایەوە. ژووری چالاکییەکانی توڕەیی زەیتون ئەو چالاکییەی لە ئەستۆ گرت.
ژووری چالاکییەکانی توڕەیی زەیتون لەبارەی ئەو چالاکییەوە ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، بەلانیکەمەوە لەو چالاکییەدا 25 چەتەی جەبهەی شامی کوژراون.
لە ڕاگەیاندراوەکەی ژووری چالاکییەکانی توڕەیی زەیتوندا هاتووە:
بەرخودانی #شەڕڤان#مان لە دژی تاوانەکانی تورکیای داگیرکەر و چەتە و کلکەکانیان بەرامبەر بە گەلەکەمان و خاکی عەفرینی پیرۆز، گەورەتر دەبێت. شەڕڤانەکانمان لە پێناو شەهیدان و گەلی عەفرین دا شێوازی جۆراجۆری قارەمانانە دەخوڵقێنن و چەتەکان دەخەنە دۆزەخی مەرگەوە و لەسەر تاوانەکانیان لێپرسینەوە لێدەکرێت.
لە ڕاگەیاندراوی پێشووماندا هۆشداریمان دابوو، کە لێپرسینەوەی شەڕڤانان لە داگیرکەران لە ئاستی باڵادا بەرامبەر بەو کەسانە کە دەستیان لە ڕژاندنی خوێنی هاووڵاتییان و داگیرکردنی ماڵ و دوکان و زەویی گەلەکەماندا هەیە، بەڕێوەدەچێت. ئێمە لەسەر بەڵێنەکەی خۆمانین و عەفرین بۆ چەتەکان دەکرێتە دۆزەخ. ئەو چالاکییەی ئێستامان سەرەتاییە و لە داهاتوودا چالاکیی گەورەتریش ئەنجام دەدرێت.
بۆ ئەوەش شەڕڤانەکانمان پیرۆزبایی لە گەلەکەمان دەکەن، کە چالاکیی تەقاندنەوە لە ناوەندی چەتەکانی جەبهەی شامی سەرکەوتوانە ئەنجامدراوە. شەڕڤانەکانمان ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراویان لە بەردەم ناوەندەکەیاندا و لە کاتی تێپەڕین و بەڕێوەبردنی دەورەیەکی سەربازیی چەتەکاندا تەقاندەوە. لەو تەقینەوەیەدا بەلانیکەمەوە 25 چەتە کوژراون و چاوەڕێ دەکرێت ژمارەی کوژاروەکانیان ڕوو لە زیادبوون بکات.
چالاکیەکەی ئەمڕۆی عەفرین بۆ تۆڵەی شەهیدەکانمانە، کە بەهۆی هێرشی ئاسمانی و تانک و تۆپی تورکیاوە شەهید بوون. هەروەها بۆ تۆڵەکردنەوەی ئەو گوندانەیە لە ناوچە ئارامەکاندا لەلایەن سوپای تورکی داگیرکەر و چەتەکانەوە خاپوور کران. جەستەی ئەو منداڵ و ژنانە، کە لە کاتی هێرشی فڕۆکە جەنگییەکانی دەوڵەتی تورکی تیرۆریستدا پارچە پارچە بوون هەرگیز لە بیرناچنەوە. ئەو چالاکییە هاوکات وەڵامێکە بەو چەتانە، کە خاکی پیرۆزی عەفرینیان چەپەڵ کردووە. زوو یان درەنگ عەفرین بۆ خاوەن و دانیشتوانی ڕەسەنی خۆی دەگەڕێتەوە.
جارێکیتر ئێمە بانگەوازکەمان بۆ چەتەکان و ئەوانەی لە عەفرین نیشتەجێکراون دووبارە دەکەینەوە و پێیان دەڵێن، لە عەفرین بڕۆنەدەرەوە و عەفرین چۆڵ بکەن، چونکە چارەنووسیان لەو کوشتنەی ئەمڕۆ بە دوور نابێت. هەروەها داوا لە دانیشتوانی ڕەسەنی عەفرین دەکەین، لە نزیک ناوەندی داگیرکەران و چەتەکاندا نەمێننەوە بۆ ئەوەی زیانیان پێنەگات.
ئێمە لەسەر بەڵێنەکەی خۆمانین و ئێمە چالاکی و بەرخودانەکەمان بەزرتر و گەورەتر دەکەین. دوژمن تەنها لە زمانی کوشتن و تۆڵەکردنەوە تێدەگات. با بزانن، کە هەر گەڵایەکی زەیتونی عەفرین بۆیان دەبێتە گوللە و هەر بەردێکی عەفرین بۆیان دەبێتە بۆمب و بە جەستە لەڕ و لەرزۆکەکانیاندا دەتەقێتەوە.[1]
#16-12-2018#