بە دەستپێکردنی شەڕی ناوخۆیی سووریا منبج ساڵی 2012 کەوتە دەستی سوپای ئازادی سووریا. دواترلەساڵی 2014 لەلایەن چەتەکانی #داعش#ەوە داگیرکرا.
لەساڵی 2016 شاری منبج لەلایەن ئەنجوومەنی سەربازی منبج و #شەڕڤان#انی #یەپەگە# و#یەپەژە# ڕزگارکرا.
لە 20ی نیسانی 2016 بەڕێوەبەری منبج لەشاری سەرین-ی کوبانی دەستنیشانکران. ژمارەی ئەندامانی مەجلیسەکە 43 کەس بوون. دوای ڕزگارکردنی شارەکە بووە 132 کەس.
لەساڵی 2017 مەجلیسی بەڕێوەبەری شارەی منبج لە 132 کەس هەڵبژێردران کە لە یەک ئەرمەنی، یەک چەرکەس، 11 تورکەمان، 40 کورد و 71 عەرەب پێک هات.
شاری منبج دەکەوێتە دووری 90 کم باکووری ڕۆژهەڵاتی حەلەب و40 کم لەدووری باشووری جرابلس، 65کم ڕۆژئاوای کوبانی و لە ڕۆژهەڵاتیش 45 کیلومتری ڕۆژهەڵاتی باب.
شاری منبج تا ئیستا 7 جارلەلایەن دەسەڵاتەکانی ئاشووری، عەرەب، ڕۆم وعوسمانی داگیرکراوە و دەوڵەتی تورکیا بەنیازە جارێکی ترداگیرکاری خۆی دووپات بکاتەوە.[1]
Dieser Artikel wurde in (کوردیی ناوەڕاست) Sprache geschrieben wurde, klicken Sie auf das Symbol
, um die Artikel in der Originalsprache zu öffnen!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dieser Artikel wurde bereits 2,178 mal angesehen
Schreiben Sie Ihren Kommentar zu diesem Artikel!