$باکووری کوردستان$
- لە گەڕەک و دێ و لادێکانی عەجەمی، شەنلک، بیرلیک، ئابالی، ئەرگیەکێتیی نیشتمانیی کوردستانۆی، توزلاکۆی و چەپەری لیجەی #ئامەد# و لە لادێکانی کالادبی، ئاکچالایورت، تۆپچلار، یوکارتولاریی ناوچەی هێنێی ئامەد لە کاتژمێر 6:00ی ئەم بەیانییەوە قەدەغەی هاتووچۆ ڕاگەیاندرا. پێش ڕاگەیاندنی قەدەغەی هاتووچۆ سوپای تورک بە بەشداریی یەکەی تایبەت دەستیکردبوو بە ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنی سەربازی.[1]
$رۆژهەڵاتی کوردستان$
- سێ هاووڵاتیی کورد، خەڵکی شاری #پیرانشار# بە ناوەکانی باپیرە بەرزە، ئەحمەد قەلاتەڕەشی و سڵێمان محەممەمژاد، بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی ئۆپوزسیونی حکوومەتی ئێران لە لایەن لقی 102ی دادگای کەیفەری 2ی شاری پیرانشار بە 25 مانگ زیندانی تەعزیری مەحکووم کرا. بەپێی ئەو حوکمە، باپیرەبەرزە بە 8 مانگ زیندان، ئەحمەد قەڵاتەڕشی بە 5 مانگ و سڵێمان محەممەدنژاد، بە یەکساڵ زیندانی تەعزیری مەحکووم کرا.[6]=KTML_ImageCaption_Begin==KTML_StyleDiv=width:30%;height:20%;float:right;=KTML_ImageCaption_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2019/182376/0011.JPG=KTML_ImageCaption_Title=ئاروین ئیقباڵی=KTML_ImageCaption_CaptionStyle=000000=KTML_ImageCaption_Caption=ئاروین ئیقباڵی=KTML_ImageCaption_End=
- لاوێکی کورد بە ناوی ئاروین ئیقباڵی، تەمەن 22 ساڵ، کوڕی هوشیار خەڵکی شاری #پاوە#، لە لایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراوە.[6]
- مامۆستایەکی ئایینیی کورد، بە ناوی مامۆستا عیسا ئازەری پێشنوێژی گوندی کورانه سەر بە ناوچەی سۆمای برادۆستی #ورمێ#، لە لایەن سپای پاسدارانەوە دەسبەسەر کراوە.[6]
$باشووری کوردستان$
- پۆلیسی #کەرکووک# ڕایگەیاند، ئەمڕۆ لە گەڕەکی غەرناتەی کەرکووک باوکێک بە چەقۆ کوڕەکەی خۆی کوشت.[2]
- بۆ جاری دووم ئاسایشی #هەولێر# هێرشی کردە سەر چالاکوانانی مانگرتوو لەبەردەم نوێنەرایەتی #نەتەوە یەکگرتووەکان# کە لە 30ی کانوونی دووەمەوە دەستیان بە مانگرتن دژی گۆشەگیرییەکانی سەر ئۆجالان و پشتیوانی لە لەیلا گوڤەن کردووە. لە هێرشەکەی ئەمڕۆدا پێنج خوێندکاریان دەستگیرکردووە، کە خوێندکارن و بۆ پشتیوانی چالاکوانان چونەتە سەردانی چالاکییەکە.[2]
- سەرۆکوەزیرانی ئیتاڵیا دوای سەردانەکەی بۆ بەغدا گەیشتە هەولێر و لەلایەن سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان #نێچیرڤان بارزانی#ەوە پێشوازی لێکرا.[5]=KTML_ImageCaption_Begin==KTML_StyleDiv=width:30%;height:20%;float:left;=KTML_ImageCaption_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2019/182376/0007.JPG=KTML_ImageCaption_Title=سەردانی جۆزیپی کۆنتی بۆ هەولێر و کۆبوونەوەی لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی=KTML_ImageCaption_CaptionStyle=000000=KTML_ImageCaption_Caption=سەردانی جۆزیپی کۆنتی بۆ هەولێر و کۆبوونەوەی لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی=KTML_ImageCaption_End=
- کاتژمێر 19-20ی ئەمشه و بە کاتی باشووری کوردستان، کۆپتەرەکانی سوپای تورکی داگیرکەر هێرشیان کردە سەر گوندەکانی کەندەگەری، بێسنۆک و گەرووی خەلیفان. بە گوێرەی زانیارییەکان کۆپتەرەکان بەچڕی بۆمبارانی ئه و شوێنانەیان کردووە و زیانیان بە ژینگە و سرووشتی ناوچەکە گەیاندووە.[2]
- ئەمشەو ئاسایشی هەولێر، جارێکی دیکە هێرشی کردەوە سەر چالاکوانانی بەردەم بارەگای نەتەوە یەکگرتووەکان لە هەولێر و هەموویانیان دەستگیر کرد، کە لە ژنانی ئەنجومەنی عەشتار پێکهاتوون، ئاشایش ئەو ژنانە لە هەولێر دەردەکات.[3]
- لەهێرشێکی هاوبەشی هێزە سەربازییەکانی عێراق و هاوپەیمانی نیودەوڵەتیدا لەناوچەیەکی باشوری کەرکووک ژمارەیەک چەکداری #داعش# کوژران.[4]
$رۆژئاوای کوردستان$
- سەرچاوە هەرێمییەکان بڵاویانکردەوە، لە نزیک بازاڕی سەوزە و میوە لە ناوەندی شاری باب ماتۆڕ سکیلێکی بۆمبڕێژکراو تەقیوەتەوە. ئاماژە بەوە دەکرێت، بەهۆی ئەو تەقینەوەیە چەندین کەس بریندار بوون و زیانێکی ماددیی زۆریش بە بازاڕەکە گەیشتووە.[1]
$دەرەوەی کوردستان$
- ئەنقەرە وڵامێکی توندئامێزی ئاڕاستەی ئیمانوێل ماکرۆن سەرۆکی فەڕەنسای کرد کە لە ڕاگەیەندراوێکدا ڕۆژێکی دەستنیشان کردوە بۆ زیندووکردنەوەی یادی جینۆسایدکردنی #ئەرمەن#ەکان، کە لە سەدەی ڕابردوو تورکیا دژ بەو وڵاتە ئەنجامیداوە. لەو بارەیەوە ئبراهیم کالن، وتەبێژی سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا، ئیدانەی ئەو بڕیارەی ماکرۆنی کرد سەبارەت بە دەستنیشانکردنی ڕۆژی 24 نیسان بۆ یادکردنەوەی ئەو جینۆسایدە لە فڕەنسا.
ئبراهیم کالن دەڵێت: ئەو چیرۆکانەی باس لە جینۆسایدکردنی ئەرمەنەکان دەکەن، درۆیەکی سیاسییە و هیچ بنەمایەکی یاسایی نییە و دوورن لە ڕاستییەوە، بۆیە تورکیا گرنگی بەو درۆیانە نادات.[4]
- فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی عێراق، لە بەیاننامەیەکدا ئاشکرایکرد، کە هەندێک لەمیدیاکان باس لەوە دەکەن گوایە عادل عەبدولمەهدی، سەرۆک وەزیرانی عێراق و فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکانی عێراق ڕەزامەندی نیشانداوە بۆ گەڕانەوەی هێزەکانی پێشمەرگە بۆ ناوچە دابڕینراوەکان بەڵام ئەو دەنگۆیە درۆیە و هیچ ڕاستییەکی تێدا نییە.[3]
- #ئیسماعیل ئۆزەن# پاڵەوانی بۆکسێنی کورد، کە دانیشتوانی ئەڵمانیایە، بە پاساوی ئەوەی 'لە تورکیا بڕیاری دەستگیرکردنی هەیە' لە کۆنسوڵخانەی تورکیا دەست بەسەر پاسپۆرتەکەیدا گیرا.[1]