ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی پاراستنی گەل (#هەپەگە#) ڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و دەربارەی چالاکییەکانی گەریلا و هێرشەکانی سوپای تورک زانیاری دا.
دەقی ڕاگەیەنراوەکە:
1ی کانوونی دووەم\11ی بەفرانبار کاتژمێر 8، هێزەکانمان بە ئامێری بۆمبڕێژکراوی ئاسمانی هێرشیان کردە سەر لیوای ڕووبارۆک لە ناوچەی #شەمزینان#ی #جۆلەمێرگ# و ئامانجەکانیان پێکا. دەربارەی هەژماری کوژراو و بریندارانی دوژمن زانیاری بەدەستنەخرا. سوپای تورکی داگیرکەر دوای چالاکییەکە لە دەوروبەری لیواکە دەستی بە ئۆپەراسیۆن کرد.
فڕۆکەجەنگییەکانی سوپای تورکی داگیرکەر، 2ی کانوونی دووەم\12ی بەفرانبار بۆردومانی هەرێمەکانی پاراستنی مەدیایان کرد. له و چوارچێوەیەدا، دانی نیوەڕۆ هەتا ئێوارە بۆردومانی سنووری گوندەکانی فلەها، سیدا، شەهید شاهین، کارکەر، چەمچۆ و دەوروبەری ئاڤا زێ-یان کرد لە ناوچەی زێ. هەروەها فڕۆکەجەنگییەکان کاتژمێر 16 دۆڵی کۆنفرانس-ی هەرێمی ئاڤاشین، کاتژمێر 18:40 دەوروبەری گوندی گسێی هەرێمی گارا-یان بۆردومان کرد. بەهۆی بۆردومانەکان زیان بە ڕەز و باخی گوندنشینان گەیشت. هێزەکانی گەریلا هیچ زیانێکیان پێنەگەیشتووە.[1]
#03-01-2019#
Dieser Artikel wurde in (کوردیی ناوەڕاست) Sprache geschrieben wurde, klicken Sie auf das Symbol
, um die Artikel in der Originalsprache zu öffnen!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dieser Artikel wurde bereits 2,792 mal angesehen
Schreiben Sie Ihren Kommentar zu diesem Artikel!