هێزێکی هاوبەش کە نوێنەری دژەتێرۆری عێراق و پۆلیسی لابردنی زیادەڕۆ و نوێنەرانی کارەبا و پۆلیسی نەوتیان تێدابوو، ژمارەیەک بەنزینخانەی بازرگانیان بەبیانووی نەبوونی مۆڵەتی وەزارەتی نەوت لە#کەرکووک# ڕووخاند کە زۆربەیان خاوەنەکانیان کوردن.
حەویز دڵشاد، خاوەنی بەنزینخانەی بازرگانی لە کەرکووک بە ڕووداوی ڕاگەیاند: کرێکارەکانیان برد بۆ ماوەی دوو سێ ڕۆژ لای خۆیان زیندانیان کردبوون، پێیان گوتبوون جارێکی دیکە نەچنە سەر بەنزینخانەکان، بەڵام ئاگادار نەکراینەوە ڕۆژی دواتر شۆفڵیان هێنا و بەنزینخانەکانیان ڕووخاند.
بڕیارەکە 113 بەنزیخانە دەگرێتەوەو،ئەوانەی نەڕووخێندراون دەبێت بەتەواوی دایبخەن. حەسەن تائی، کرێکار لەبەنزینخانەیەکی بازرگانی لە کەرکووک بە ڕووداوی ڕاگەیاند: هەموویان داخست، بەبیانوی نەبوونی مۆڵەت، ئیتر نازانم هۆکارێکی دیکە هەبێت، بەڵام داوا لەحکومەتی عێراق دەکەین، ئەم بەنزینخانانە بکاتەوە، چونکە خەڵک نانی لەسەر ئەوەیە.
داخستنی ئەو بەنزینخانانە لیژنەی نەوت و وزەی لەئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک هێنایە دەنگ بەڵام بەو پێیەی بڕیارەکە لەبەغداوە هاتووە، ئەوانیش دەستەو وەستانن و هیچیان پێ ناکرێ.
نەجات حوسێن، ئەندامی لیژنەی نەوت و وزە لەئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک بە ڕووداوی ڕاگەیاند: بڕیار لەئەنجوومەنی وەزیران دەرچووە نەک لە کەرکووک، دەبێ 113 بەنزینخانەی بازرگانی بێ مۆڵەت دابخرێن، جگە لە 6 بەنزینخانە ئەوانە ڕەزامەندی وەبەرهێنانیان هەیە و پارێزگاریش نووسراوی کردووە بۆ بەنزینخانەکان و بەغدا کە مامەڵەکانیان ببەن و بیسەلمێنن کە کێشەیان نییە و ڕەزامەندییان وەرگرتووە، ئەگینا ئەوانەی دیکە دەبێ دابخرێن و لاببرێن.
جگە لەو 113 بەنزینخانە بازرگانیە کە فەرمانی داخستنیان بۆ دەرچووە و زۆربەی خاوەنەکانیان کوردن، 67 بەنزینخانەی دیکە مۆڵەتییان بۆ کراوە.
لە 22 بەنزینخانەی حکومی ڕۆژانە بەنزین بەنرخی 450 دینار و بەکۆبۆن دابەش دەکرێ، بەڵام بەو پێیەی ڕۆژانە ملیۆنێک و دووسەد هەزار لیتر بەنزین دەگاتە کەرکووک کەبڕەکەی کەمە، زۆرجار قەرەباڵخی لەبەنزینخانە حکومییەکان دروست دەبن، ئەوکات خەڵک پێویستییان بە بەنزینخانەی بازرگانی دەبێ.[1]
#03-01-2019#
Dieser Artikel wurde in (کوردیی ناوەڕاست) Sprache geschrieben wurde, klicken Sie auf das Symbol
, um die Artikel in der Originalsprache zu öffnen!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dieser Artikel wurde bereits 3,322 mal angesehen
Schreiben Sie Ihren Kommentar zu diesem Artikel!