بەڕێزان/ سەرنووسەر و کادرو ڕۆژنامەنووسانی (#کوردستانی نوێ#)ی ئازیز
بەبۆنەی 27هەمین ساڵەی دەرچوونی ڕۆژنامەی (کوردستانی نوێ) بە گەرمی پیرۆزیاییتان لێدەکەین و ئومێدەوارین ڕۆژنامەکەتان وەک هەمیشە پێشەنگی بزاوتی ڕۆژنامەگەری کوردیی بێ لە کوردستان.
وەک دیارە (کوردستانی نوێ) وەک یەکەم ڕۆژنامەی ڕۆژانە، لە دوای ڕاپەڕینی ساڵی 1991ی خەڵکی کوردستان، بوە وێستگە و دەستپێکێکی گرنگ لە مێژووی ڕۆژنامەگەری کوردیدا کە توانی هەموو ئه و بەربەستانە ببڕێ کە پێشتر ببوونە ئاستەنگ لە بەردەم بەره و پێشچوونی ڕۆژنامەگەری کوردیدا. ئەوەش پانتاییەکی چەندایەتی و چۆنایەتی بۆ نووسەر و خوێنەرانی کورد ڕەخساند تاکو لە سایەی ئه و ڕۆژنامەیەدا تواناکانی خۆیان و، لایەنی کولتوری میللەتەکەیان بە خوێنەران ئاشنا بکەن.
رۆژنامەی کوردستانی نوێ لە ماوەی کارکردنیدا بووەتە ناوەندێکی گرنگ و بە کەڵک بۆ پێگەیاندن و ناسینی چەندین نووسەر و ڕۆنامەنووس. هەروەها بووەتە مینبەرێکیش بۆ سەرجەم چین و توێژەکانی کۆمەڵگا بە تایبەتیش؛ توێژی ڕۆشنبیر و دەستە بژێران، تاکو له و مینبەرەوە تواناکانی خۆیان لە دوو توێی لاپەڕەکانی کوردستانی نوێدا بەرجەسته و وێنا بکەن و، خزمەتی تەواوی کایەی کولتوری، مەعریفی، ئەدەبی و هونەرییەکان بکەن.
جێی خۆیەتی لەم بۆنەیەدا، هەوڵ و کۆششەکانی ڕۆژنامەی (کوردستانی نوێ) بە بیری هەموو لایەک بهێنینەوە کە چۆن لێبڕاوانه و پیشەییانە، داکۆکی لە پرسە نەتەوەیی و یشتمانییەکان کردووە، له و سۆنگەیەوە دلێرانە جەختی لە شوناسی ناوچە کێشە لەسەرەکان کردووەتەوە و له و ڕووەوە لێبڕاوانە و بە هەستێکی بەرپرسیارانەوە مامەڵەی لە تەک دۆسییەی ئه و ناوچانەدا کردووە!
دووبارە یادی 27هەمین ساڵەی کوردستانی نوێی ئازیز لە ستافی ڕۆژنامەکە و سەرجەم ڕۆژنامەنووسان پیرۆز دەکەین
ئاسۆ مامەند
لێپرسراوی مەڵبەندی ڕێکخستنی 2ی #کەرکووک#
#10-01-2019#
Dieser Artikel wurde in (کوردیی ناوەڕاست) Sprache geschrieben wurde, klicken Sie auf das Symbol
, um die Artikel in der Originalsprache zu öffnen!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dieser Artikel wurde bereits 3,661 mal angesehen
Schreiben Sie Ihren Kommentar zu diesem Artikel!