بیست و هەشت ساڵ تێپەردەبێت بە سەر بیرەوەری دەرکردنی یەکەم ژمارەی ڕۆژنامەی #کوردستانی نوێ#دا، کە لە دوای ڕاپەرین و لەهەلومەرجی هەستیارو دژواردا، کە هێشتا ڕاپەرینی کوردستان لەسەرەتای بەدیهێنانی ئامانجەکانیدا بوو، #یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان# وەک هەمیشە ڕچەشکێنی کرد و یەکەم ڕۆژنامەی ڕۆژانەی لە مێژووی ڕۆژنامەگەری کوردی و یەکەم ڕۆژنامەی ڕۆژانەی لەدوای ڕاپەرین، لە کوردستانی ئازادکراودا دەرکرد.
بیرەوەری دەرچوونی کوردستانی نوێ هەر بۆ یەکێتی و ئەو تێکۆشەرانە، ماییەی شانازی نیە، کە ئەو کات بەرپرسیارێتی بەجێگەیاندنی ئەو ئەرکە مێژووییانەی گرتەئەستۆ، بەڵکو بۆ هەموو یەکێتیی-یەکان شانازییەکی گەورەیە.
بۆ ڕۆژنامەنوسان و ڕۆژنامەگەری کوردی-یش بۆنەیەکی پیرۆزو ناوازەیە، کە یادی دەرچوونی یەکەم ڕۆژنامەی ڕۆژانەی کوردی دەکەنەوە، کە وەک ناوەندێکیش بووە بۆ پێگەیاندن و برەودان بە توانای ڕۆژنامەوانی دەیان ڕۆژنامەنووس و نوسەر لە کوردستاندا.
کوردستانی نوێ، لە ساڵانی ڕابوردوودا، ئەرکە ڕۆژنامەوانیەکانی بە دڵسۆزی و سەنگینی و پاراستنی ڕەوشتی ڕۆژنامەوانی و خزمەتکردنی کوردستان و کوردەواری ڕاپەراندووە. لە قۆناغی دەرکەوتنی میدیای نوێ و سۆشیالمیدیایشدا، کە ڕۆژنامەی کاغەز پاشەکشەی کرد، کوردستانی نوێ لە ململانێی پاراستنی خوێنەرو سەنگی ڕۆژنامەی کاغەزدا سەرکەوتوو بوو.
ئومێدەوارین بۆ داهاتوویش، بە خوێندنەوەی هەمەلایەنەی بارودۆخی گۆڕاوی کوردستانء ئەو واقیعە سیاسیی و ڕۆژنامەوانی و کۆمەڵایەتیەی لە کوردستاندا هەیە، کوردستانی نوێ باشتر ئەرکەکانی جێبەجێ بکات و وەک هەمیشە نوێ بێت.
یادی کوردستانی نوێ لە سەرنوسەرو سکرتاریەتی نووسین و ڕۆژنامەنوسان و نوسەران و خوێنەرانی پیرۆزبێت. سڵاوی وەفاداریش بۆ ئەو تێکۆشەرانەی لە قۆناغە جیاجیاکاندا لەم ڕۆژنامەیەدا خزمەتیان کردووە.
راگەیاندنی مەکتەبی سیاسی
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
#11-01-2019#
Dieser Artikel wurde in (کوردیی ناوەڕاست) Sprache geschrieben wurde, klicken Sie auf das Symbol
, um die Artikel in der Originalsprache zu öffnen!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dieser Artikel wurde bereits 3,924 mal angesehen
Schreiben Sie Ihren Kommentar zu diesem Artikel!