ەڕێوەبەری پلاندانان لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی #سلێمانی# دەڵێت، ساڵی ڕابردوو نزیکەی 10 هەزار قوتابی لە سنووری پارێزگاکەمان لە خوێندن دابڕاون.
خۆگر خالید، بەڕێوەبەری پلاندانان لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی، لە میانی بەشداریکردنی لە بەرنامەی (بەرپرسیار)ی تۆڕی میدیایی ڕووداو، لەبارەی ڕەوشی ژیانی موبارەک شەریف و دابڕانی منداڵەکانی لە خوێندن، ڕایگەیاند: ئێمە وەکو بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی و وەکو قوتابخانەی تاسڵوجەی بنەڕەتی ئاگامان لە ڕەوشی خوێندنی ئەو منداڵانە هەیە، کاک موبارەک دوو منداڵی لەبەر خوێندن بووە، کوڕێکی ماوەیەکی زۆرە وازی لە خوێندن هێناوە، کچەکەی دیکەی ڕۆشنا خان، ئەویش ماوەیەکی زۆرە وازی لە خوێندن هێناوە، ئەگەرچی بەڕێوەبەری قوتابخانەی تاسڵوجەی بنەڕەتی و یاریدەدەرەکەی چەند جارێک سەردانی ماڵی موبارەک شەریفیان کردووە بۆ گەڕاندنەوەی ئەو منداڵانە بۆ قوتابخانە، بەڵام لەبەر دۆخی تایبەتی ژیانیان نەیانتوانییە بگەڕێنەوە سەر خوێندن.
خۆگر خالید، دەڵێ: لە سنووری پارێزگای سلێمانی ژمارەیەکی زۆر قوتابیمان لە خوێندن دابڕاوە، منداڵەکانی کاک موبارەکیش هاوشێوەی ئەو منداڵانەن کە لە خوێندن دابڕاون.
بەڕێوەبەری پلاندانان لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی دەشڵێت: بەپێی ئاماری ساڵی خوێندنی 2017-2018 نزیکەی 10 هەزار قوتابی لە سنووری بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی بە هۆکاری جیا جیا لە خوێندن دابڕاون.
خۆگر خالید، ئاماژە بۆ ئەوەش دەکات بەداخەوە ساڵانە ئەگەر بەشێکی ڕێژەی دابڕانی قوتابیان لە خوێندن لە قۆناخی ئامادەیی بووبێت لەبەر ئەوەی کاربکەن، پارساڵ ڕێژەیەکی زۆر لە قۆناخی بنەڕەتی بووە.[1]
#12-01-2019#
Dieser Artikel wurde in (کوردیی ناوەڕاست) Sprache geschrieben wurde, klicken Sie auf das Symbol
, um die Artikel in der Originalsprache zu öffnen!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dieser Artikel wurde bereits 2,214 mal angesehen
Schreiben Sie Ihren Kommentar zu diesem Artikel!