هەڵگورد نوری عەزیز، ناسراوی بە هەڵگوردی نوری عەزە باوەلێ.
لە ساڵی1984 هاتۆتە دنیاوە. لە تەمەنی هەرزەکاریدا ژیانی هاوسەرگیری پێکهێناوە. خاوەنی سێ مندڵە، دووکوڕ وکچێک!
شارەزا لە بواری ڕووەکناسی و دەرمانی کوردەواری و (شێلانی جەستە) ، چەندین بڕوانامەی بەدەستهێناوە لەوبوارانەدا.
بەرپرس و لێپرسراوی گرووپی شاخەوانی بلکیانی #پێنجوێن# بووە، جیاواز لەوەی ئەندامی دەستەی دامەزرێنەری فیدراسیۆنی شاخەوانی کوردستان بووە، لە هەمان کاتدا ئەندامی ڕێکخراوی ژینگەیی ملەکەوەش بووە.
وەکو پیشەش لە بەڕێوبەرایەتی بنکەی پۆلیس پێنجوێن دەوامی دەکرد.
لە کۆتایی 2017وسەرەتای2018دا دەردەکەوێت شێرپەنجەی سەروجگەری هەیە!
لە کۆتاییەکانی مانگی 7دا 2018 سەردانی پایتەختی ئێران دەکات بە مەبەستی چارەسەری.
بەڵام دکتۆررەکان پێیانوایە درەنگە و سەرەڕای چارەسەری، بەڵام تاڕادەیەک کەم ئومێد دەبن پێی.
لەپاشان گەڕانەوە و دوایی ماوەیەک لەململانێ لەگەڵ نەخۆشییەکەیدا.
بەرەبەیانی ئەمڕۆ (01-13-2019) بۆ ئەبەد چاوی لێکدەنێت.[1]
Dieser Artikel wurde in (کوردیی ناوەڕاست) Sprache geschrieben wurde, klicken Sie auf das Symbol
, um die Artikel in der Originalsprache zu öffnen!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dieser Artikel wurde bereits 2,766 mal angesehen
Schreiben Sie Ihren Kommentar zu diesem Artikel!