هەڤاڵ لەیلا
وەک ژنانی چالاکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان گەرمترین سڵاو و خۆشەویستی خۆمان ئاراستەی هەستی بەرپرسیارێتی و بە ورەی ئێوە دەکەین. ئێستا کە (83)-مین ڕۆژی مانگرتنت بە بەرخۆدانێکی بێ وێنەوە درێژە پێ دەدەیت، ئەگەرچی بە جەستە لێت دوورین، بەڵام تێکۆشانی تۆ بۆ ئاشتی و ئازادی دڵمانی بەیەکەوە گرێداوە و ئیرادەی بەرخۆدێری تۆ و هاوڕێیانت هەموو سنوورێکیان تێک شکاندووە و زۆرتر لەهەر کاتێک هەست بە نزیکایەتی ئێوە و هەموو ژنانی پێشەنگ دەکەین.
هەڤاڵ لەیلا؛ خۆڕاگری تۆ بەرامبەر بە دەسەڵاتێکی فاشیست و زیهنیەتی پیاو سالاری کە لە دژایەتی خۆی بەرامبەر مرۆڤایەتی، ئاشتی و ئارامی هەموو سنوورەکانی تێپەڕاندووە، دەتوانێ ببێتە هەوێنی ورە بەخشین و بووژێنەرەوەی گشت بزووتنەوە سیاسییەکان و بە تایبەت خەباتی ژنان دژ بە هەر جۆرە دەسەڵاتێکی تاکڕەو و چەوسێنەر. ئێوە بە کردەوە توانیوتانە جەستە و هەبوونی خۆتان بخەنە خزمەت سیاسەتێکی مرۆڤ دۆستی پڕ لە ژیانەوە و واتایەکی نوێتان بە چەمکی بەرخۆدان بەخشییەوە و بوونەتە دەنگی ئازادیخوازی، بەڵام هاوکات پاراستنی ئەو جەستە و باوەڕیە کە هەڵگری بیرێکی بەرزی ئینسانیە، پێویستییەکی گرنگە.
فاشیزم و دەسەڵاتخوازی کە بەرهەمی زیهنییەتی پیاوسالارییە و بە هەزاران ساڵە ڕۆژهەڵاتی ناوین و هەروەها کوردستانی خستووەتە ژێر هێرش و پەلاماری خۆی و لەم لایەنەوە حیساب لە سەر پشتیوانی سیستمی سەرمایەداری و نیولیبراڵیزمی دژە بەها دەکات، گەورەترین مەترسی و هێرشە بۆ سەر جەستە و نێرینی ژنان لە کۆمەڵگادا. دەسەڵاتێک کە تەنانەت ڕێز لە بنەماکانی خۆیشی ناگرێت و هەموو جۆرە ڕێککەوتن و پەیماننامە نێونەتەوەییەکان پێشیل دەکات، چون تەنانەت بەپێی ڕێککەوتنی ساڵی 2015-ی نەتەوە یەکگرتووەکان هەموو جۆرە گۆشەگیرییەکی سەر زیندانیان کە لە 24 کاتژمێر زیاتر بێت قەدەغەیە. هەر بۆیە باوەڕمان وایە کە هێز، ئیرادە، یەکێتی، هاودەنگبوون و پێشەنگایەتیی ژنان دەتوانێ ببێتە ئاڵترناتیڤێک بۆ ڕوو بەڕووبوونەوەی ئەم شێوازە دەسەڵاتداری و پێشێلکارییانە و بێگومان هیوا و ئومێدی بەردەواممان بە ڕاستینەی ڕێبازی خەباتی ئازادیخوازی ئێوە هەیە و دڵنیاین کە ئەم دیوارانە دەڕووخێن و ئەو سیستمە دیکتاتۆرانەش هەرەس دێنن.
ئێمە وەک بەشێک لە ژنانی کورد بە واژۆکردنی ئەم نامەیە ڕایدەگەیەنین کە لە ئامانجی مانگرتنەکەتان تێدەگەین و هاودەنگی و پشتیوانی خۆمان لە تۆ و هەموو مانگرتوانی تر کە ئەمڕۆ ژمارەیان سەدان کەسی لە ناو زیندانەکان و وڵاتە جۆراوجۆرەکان تێپەڕ کردووە ڕادەگەیەنین. هەر وەها داوا لە ژنانی چالاک، خاوەن هەڵویست و ئازادیخواز دەکەین ببنە دەنگی تۆ و هەموو ئەو ژنانەی بۆ مرۆڤایەتی و ئاشتی تێدەکۆشن و داوای دەسبەجێ هەڵگرتنی گۆشەگیری و ئازادی هەموو زیندانیانی ناو زیندانەکان دەکەین.
1 - هیوا خدری
2 - ئازادە ڕەحمانی
3 - هاوژین بەقالی
4 - ئارەزوو ئیمامی
5 - فاتیمە کەریمی
6 - نگین شیخوالیسلامی وەتەنی
7 - ڕوناک فەرهەنگ
8 - سۆما ڕوستەمپور
9 - لەیلا عەنایەت زادە
10 - سودابە علی موحەمەدی
11 - پەروانە کەریمی
12 - زەینەب بایەزیدی
13 - مریەم فەتحی
14 - هانا ناسور
15 - فرمێسک زاهێدی
16 - کوێستان فتوحی
17 - گوڵاڵە عەبدوڵلا
18 - تابان سکایا
19 - ڕۆزا ڕەها
20 - کەژاڵ شێخ موحەمەدی
21 - ویدا حاجبی
22 - سارا ئەسەدی
23 - خاوەر قەتاری
24 - مەرزیە سوبحانی
25 - چنوور عەنایەت زادە
26 - ئەسمەر نادرپوور
27 - ڕۆژین عەلی پەناه
28 - ئافاق توفانی
29 - شەهلا تاڵەبانی
30 - نیگار حەیدەر زادە
31 - ڕوقیە پەناهی
32 - سەرگوڵ حەسەنی
33 - شەهین غوڵامی
34 - هێرۆ کەریمی
35 - سەبری ڕاشدی
36 - سەحەر باقری
37 - زوڵەیخا ناسری
38 - کوێستان داودی
39 - شەهلا حەفید
40 - شەهناز الیاسی
41 - شیرین کازمی
42 - نگین ئازەری
43 - بەسێ شاماری
44 - نەرگس نەسیمی
45 - ئاڤا هۆما
46 - سومەیە فەتاحی
47 - نەسرین حوسەینی
48 - ژیلا ئەحمەدی
49 - ئازادە کەیخوسرەوی
50 - تاڤگە حەسەن پوور
51 - چنوور کاکی
52 - شلێر ڕەشیدی
53 - خەدیجە ئیبراهیمی
54 - ئازیتا بەهرامی
55 - ڤیان بەختیاری
56 - سەمیرا ڕەشید پوور
57 - سۆهەیلا نەباتی
58 - شیوا ساڵەح نژاد
59 - سەعدیە وەکیلی
60 - سنوور حوسەینی
61 - ئەوین سووری
62 ئازیتا بەهرامی
63 - فەریدە ئەسەدی
64 - شەیدا شەمس
65 - نەسرین عەزیزی
66 - حەمیدە منوچێهری
67 - سۆیبە ڕەحیمی
68 - ئایدین شەریفی
69 - دڵنیا موحەممەدی
70 - کەژاڵ یوونسی کوردستانی
71 - واحێدە موحەممەدی
72 - #شنۆ# کەمانگەر
73 - شەیدا یوسف پوور
74 - سەبری بەهمەنی
75 - ئامنە موحەمەدنژاد
76 - شەهلا کەمانگەر
77 - فەوزیە عبدالرحمانی
78 - سەعیدە خەلیل پوور
79 - زەهرا ئەفەندۆک
80 - مەریەم ئیسماعیل پوور
81 - قەدەم موحەمەدی
82 - ئازیتا ڕەحیمی
83 - ڕوقیە وەیسی
84 - شادی موعینی #پاوە#
85 - ویدا زەمانی
86 - شەهین عوسمانی
87 - ژیلا عوسمانی
88 - ئانیت بەهرامی
89 - سەنا بەهرامی
90 - شەهین ئەحمەدی
91 - نەسیبە بارانی
92 - بێهجەت سەعیدی
93 - فەزیلەت خودامەوردی
#29-01-2019#
Dieser Artikel wurde in (کوردیی ناوەڕاست) Sprache geschrieben wurde, klicken Sie auf das Symbol
, um die Artikel in der Originalsprache zu öffnen!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dieser Artikel wurde bereits 9,840 mal angesehen
Schreiben Sie Ihren Kommentar zu diesem Artikel!