سڵاو دەنێرین بۆ تێکۆشانی بێ وێنەی #لەیلا گۆڤەن# و هەمو تێکۆشەران
بەرخۆدان ژیانە، ئەم ڕستە پڕ واتایە بە بەرخۆدان و مانگرتنی ئێوە و هەمو چالاکوانانی ئازادی ناوەڕۆکێک و مانایەکی تری بەخشی، و هاوکات هێزی ئاگرین و ئیرادەیەکی پۆڵایینی گەلی ئێمە بە پێشەنگی ژنی ئازادی نیشانی هەمو دونیا دا. لە پەراوێزی ئەم مانگرتنەدا خۆفی داگیرکەران و کۆنەپەرەستانی لە هێزی بێ وێنە و لەبن نەهاتوی تێکۆشەرانی تینوی ئازادی ئەوەندەی تر زیاد کردوە.
تێکۆشان بۆ ئازادی لە هەر سەردەم و بە هەر شێوازێک بێت خۆشەویستی لە لایەن گەل بۆ خۆی دەهێنێت و ترس و دڵەڕاوکێ بۆ داگیرکەران و دیکتاتۆران ساز دەکات. تێکۆشانی گەلی ئێمە بۆ ئازادی هەمو سنورەکانی بەزاندوە و لوتکەی فیداکاری گەیشتۆتە ئەوپەڕی بەرزایی خۆی، تیشکی خۆری ئازادی تێکەڵ بە تێکۆشانی ئازادیخوازان لە بەرزاییەکانی زاگڕۆس بۆتەوە. ئەم مانگرتنەی ئێوە بە فیداکاری و نەبەزی سنورەکانی بەزاندوە و بە لەشی خۆتان ڕوناکی و شۆقی مۆمی ئازادی بەهێزتر و بەتینتر دەکەن.
بەڕێز و هێژا، لەیلا گۆڤەن و هەمو تێکۆشەرانی ئازادی کە بە پێشەنگایەتی خەباتی مانگرتن لە خواردن تێکۆشانتان گەیاندە لوتکە، بزانن کە ئێوە مێژوتان تۆمار کردوە و ئەوەش بزانن کە بەم تێکۆشانە تەجرید تێکدەشکێنن و دەرسێکی مێژویی دەدەنە هەمو دیکتاتۆران کە بە زیندانی کردن ناتوانن تیشکی خۆری ئازادی پێش بگرن، ئێوە بونەتە نمونەی کەسایەتی تێکۆشەر و ئازادیخواز و بۆ هەمو ئینسانێکی تینوی ئازادی نمونەیەکی زیندوو و خۆشەویستن.
بەم بۆنەوە لە دورەوە دەستتان بە گەرمی دەکوشین و بە دڵەوە هیوای سەرکەوتنتان بۆ دەخوازین و ئەوەش باش بزانن ئێوە لە دڵی هەمو تێکۆشەرێکی ئازادیخواز دا خۆتان تۆمار کردوە و لە تێکۆشان و خەباتی ئێوە، گەلی ئازادیخوازی ئێمەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە هەمو هێزەوە پشتیوانی تێکۆشانی ئێوەیە و بە دڵەوە لە گەڵ مانگرتنەکەی ئێوە بەشدارن و تەڤگەری ئێمە تەنیا یەک ڕێگا دەناسیت ئەویش سەرکەوتنە سەرکەوتن.[1]
#04-02-2019#
Dieser Artikel wurde in (کوردیی ناوەڕاست) Sprache geschrieben wurde, klicken Sie auf das Symbol
, um die Artikel in der Originalsprache zu öffnen!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dieser Artikel wurde bereits 3,384 mal angesehen
Schreiben Sie Ihren Kommentar zu diesem Artikel!