کۆمەڵەی کەلەپوور و فۆلکلۆری کورد
لە 10.11.1991 لە پەراوێزی یەکەمین کۆنگرەی یەکێتی نووسەرانی کورد لە شەقڵاوە، کۆمەڵێک لە نووسەران و شاعیران و فۆلکلۆریستی باشووری کوردستان، گفتوگۆیان کرد دەربارەی درووستکردنی کۆمەڵەی کەلەپوور و فۆلکلۆری کورد کرد.
دواتر (سەردار فەتاح ئەمین): داینەمۆی کۆکردنەوەی فۆلکلۆریستانی شاری سلێمانی بوو، بۆ ئەو مەبەستە، کۆمەڵەی کەلەپوور و فۆلکلۆری کورد دامەزرا.
پاشان لە شارەکانی تری باشووری کوردستان کومەڵەی کەلەپوور و فۆلکلۆری کورد درووست بوو.
بۆ ئەو مەبەستە، لێژنەیەکی باڵا لە هەموو شارەکان درووست بوو، کە پێکهاتبوون لە 17کەس:
1. زاهیر ڕۆژبەیانی
2. فوزیه عیزەدین ڕەشید
3. خالید دلێر عەبدولواحید
4. محەمەد ساڵح سەعید
5. محەمەد حەمە ساڵح تەوفیق
6. محەمەد مەردان
7.شوکریە ڕەسوڵ
8. ئەسعەد عەدۆ
9. خالید مەولود جوتیار
10. تاریق محەمەد سەعید جامباز
11. مەولود قادر بێخاڵی
12. عەباس عەبدوڵلا یوسف
13. سەدرەدین عومەر خۆشناو
14. عومەر شێخوڵلا دەشتەکی
15. خدری پیرسلێمان
16. حاجی جەعفەر
17. ئەحمەد عەبدوڵلا زەرۆ.
دوای چەند دانیشتنێک بڕیاردرا کۆنگرەی گشتی فۆلکلۆریستان ساز بکرێت، بۆ ئەم مەبەستە بەڕێز مام جەلال 40هەزار دیناری سویسری و بەڕێز کاک مەسعود 10هەزار دیناری سویسری یان پێشکەش بە لێژنەی باڵا کرد، هەروەها لەو پارەیە بۆ هەر شارێک دووهەزار دیناری سویسری پێشکەشکرا بۆ خۆئامادەکردن بۆ کۆنگرەی گشتی فۆلکلۆریستان.
ئەو دوو هەزار دینارەی کە درا بە لقی سلێمانی، ژمارە 1ی گۆڤاری کەلەپووری کوردیان پێ دەرکرد.
دواتر بەهۆی شەڕی ناوخۆوە، کۆنگرەکە نەگیرا.
ئەو 42هەزار دینارەی کە مایەوە لە بانقێکی هەولێردا دانرا. دواتر لەلایەن چەند کەسێکەوە تاڵان کرا.
لەدوای شەڕی ناوخۆ، تەنیا لە شاری سلێمانی کۆمەڵەی کەلەپوور دەست بەکاربوون، و تاکوو ئیمڕۆ بەردەوامن.
چالاکییەکانی کۆمەڵەی کەلەپوور و فۆلکلۆری کورد لە سلێمانی:
1.دەرکردنی 25 ژمارەی گۆڤاری کۆمەڵەی کەلەپووری کورد. ئێستا لە مانگی کانوونی دووهەمی 2022 ژمارە 26ی گۆڤارەکە ئەمادەیه بۆ چاپ.
2. لە ساڵی 1997وە، یەکەمین ڕێکخراو بوو کە یادکردنەوەی جێژنی نەورۆزی کردوە بە نەریتی ساڵانە، و تا ئێستاش بەردەوامە.
3. 21 ژمارەی ساڵنامەی (گڕی نەورۆز) یان بڵاوکرۆتەوە، کە تایبەتە بە یادکردنەوەی جەژنی نەورۆز.
4. لە ساڵیادی درووستبوونی شاری سلێمانی، دوو ژمارەی گۆڤار و چوار ژمارەی ساڵنامەی تایبەت بە سلێمانی بڵاوکردۆتەوە.
5. بڵاوکراوەی (چنارۆک) کە تایبەت بوو بە مەلای گەورە.
6. بڵاوکراوەی (شیرین) کە تایبەت بوو بە عوسمان عوزێری.
7. ڕۆژنامەی (فۆلکلۆر) کە بڕیاربوو بە بەردەوامی بڵاوبکرێتەوە، بەڵام ڕیەک ژمارەی لێ چاپ و بڵاو بڵاوکرایەوە، لە ساڵی 2001.
8. ڕۆژنامەی (کاڵێ)، تایبەت بوو بە چلەی (شەهلا نامیق).
9. چاپکردنیپێنج کتێب:
- پەڕەنگی سیمفۆنیای گۆچانەکان. 2009، محەمەد مەردان.
- پەڕەنگی یادکردنەوەی جەژنی نەورۆز، 2008، (شەهلا نامیق و محەمەد مەردان).
- پەڕەنگی (نەجمەدینی مەلا)، 2017(بەیان محەمەد).
-دیوانی شیعری (نەورۆز) 2002، د. کاوە ئەدیب.
- بەرات لە ڕێڕەوی مێژوودا، 2012، (محەمەد مەردان).
10. شەونامەی چلە، ساڵنامەیەکە تایبەتە بە شەوی چلە، لە ساڵی 2017 چوار ژمارەی لێ دەرچووە.
11. تا ئیمڕۆ 18 فیستیڤاڵی فۆلکلۆری کراوە.
12. بۆ یەکەم جار لە مێژووی سلێمانی دا، کە هاوکات بوو لە گەڵ ساڵیادی دەرچوونی ڕۆژنامەی پێشکەوتن، لە ساڵی 2019وە و لەسەردەمی کۆرۆنادا، ساڵامەی گڕی نەورۆز دەردەچێت.
13. 17 پێشانگەی فۆلکلۆری کردۆتەوە.
14. کۆڕی چلەی ماتەمینی بۆ 20 ئەندامە کۆچکردووەکانی کۆمەڵەی کەلەپوور و فۆلکلۆری کورد، کراوە.
15. شەش پەیکەری بۆ خەڵاتی نەورۆز و چلە درووست کردووە:
. پیرەمێرد.
نەجمەدینی مەلا.
. ع.ع شەونم.
. مەلای گەورە.
. عوسمان عوزێری.
.لە شەوی چلەدا : حەزرەتی نالی، م. عەبدولسەتار شارباژێری.
16. خاوەنی زیاتر لە 354کاسێتی ڤیدیۆیی تۆمارکراو، کە لە مەسحی مەیدانی دیدار و چاوپێکەوتنی فۆلکلۆری و کەسایەتییەکان تۆمارکراوە.
17. زیاتر لە 250 تۆماری ڕیکۆردەر، تایبەت بە حیکایەتی فۆلکلۆری.
18. زیاتر لە 3000 وێنەی کار و چالاکی، مەسحی مەیدانی بۆ ناوچە و شار و شارۆچکەکانی کوردستان کراوە.
19. کردنەوەی پێشانگەیەکی فۆلکلۆری لە شاری (سنە) بۆ ماوەی 15 ڕۆژ، لەساڵی 2004.
[1]
.