1 ڕۆژی یەکشەممە 10ی شوبات سێیەم چالاکی خلیسکانێی سەر بەفر بۆ گرووپە گەشتیارییەکان لەچیای کۆڕەک ئەنجام دەدرێت، لەهەمانکاتدا دیدار لەگەڵ 30 کۆمپانیای عێراقی ئەنجام دەدرێت. چالاکییەکە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی گەشتیاری #سۆران# و بنکەی گەشتیاری #ڕواندز# بەسپۆنسەری کۆڕەکی گەشتیاری ئەنجام دەدرێت.
2 بەڕێوەبەری گشتی #گەرمیان# لەگەڵ دەستەی گەشتوگوزار سەرپەرشتی شاندێکی گەشتوگوزاری هەرێم دەکات بۆ بەشداریکردن لە پێشانگەیەکی گەشتیاری لە وڵاتی ئێران لە شاری تاران، کە لە ڕۆژی سێشەمە 12ی شوبات پێشانگەکە دەکرێتەوە.
3 شاندێک لە بەڕێوەبەرانی گەشتوگوزاری هەرێم لە پێشانگەیەکی گەشتیاری لە 16ی شوبات لە شاری بەغدا بەشداردەبێت.
4 بەڕێوەبەرایەتی گەشتوگوزاری #سلێمانی# کۆڕبەندێک بۆ ژمارەیەک کۆمپانیای عێراقی لە 21 شوبات لە شاری سلێمانی سازدەکات.
5 لە 17 تاوەکو 20ی ئازار گەورەترین پێشانگەی نێودەوڵەتی بۆ گەشتوگوزار بە بەشداریی سەدان کۆمپانیا لە چەندین وڵاتی جیهانەوە لە شاری #هەولێر# بەڕێوەدەچێت.
6 شاندێکی دەستەی گشتی گەشتوگوزار لە 24ی ئازار بەشداریی پێشانگەیەکی گەشتیاری لە شاری بەغدا دەکات.
جگە لەمانە لە #02-02-2019# فیستیڤاڵی بەفر لە دەڤەری باڵەکایەتی بە بەشداریی کۆمەڵێک یاریزانی بیانی بەڕێوەچوو.
دەستەی گشتی گەشتوگوزاری هەرێمی کوردستان
#09-02-2019#
Dieser Artikel wurde in (کوردیی ناوەڕاست) Sprache geschrieben wurde, klicken Sie auf das Symbol
, um die Artikel in der Originalsprache zu öffnen!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dieser Artikel wurde bereits 3,349 mal angesehen
Schreiben Sie Ihren Kommentar zu diesem Artikel!