وێڕای پیرۆزبایی گەرممان لە هاووڵاتیانی خۆشەویست و ئومێدی جەژنێکی خۆش و ساڵێکی بەختەوەر و پڕ لە دەستکەوت و سەرکەوتن بۆ هەمووان.
1-گەشت و سەیران پێویستیەکی دەرون دروستی گرنگە و بەشێکی سەرەکی تەندروستیە بە مەرجێک
گەشتکردن هاودەم بێت لەگەڵ لێبوردەیی و دووربوون لە هەڵچوون و تووڕەبوون کە لەوانەیە ڕووداوی نەخوازراوی لێ بکەوێتەوە.
2-پابەندی ڕێنماییەکانی سەلامەتی هاتووچۆ بن بۆ کەمکردنەوەی ڕووداوەکانی هاتووچۆ کەلەم ڕۆژانەدا ئەگەریان زیاترە.
3-پاراستنی پاک و خاوێنی ژینگە بەشێکە لە هۆشیاری و ڕەفتاری تەندروست. پاشماوەکان بە درووستی فڕێ بدەن لە شوێنی دیاریکراو و گونجاو.
4-ئاگاداری خۆتان و منداڵەکانتان بن لە ڕووداوەکانی کەوتن و زامداربوون و سوتان.
5- ڕەچاوی پاک و خاوێنی کەسی و سەلامەتی و خواردنی تەندروست بکە.
6-لەکاتی بوونی هەر ڕووداوێکی تەندروستی لەناکاو دەتوانن پەیوەندی بکەن بکەن بە (122) ییمەکانی فریاکەوتنی تەندروستی لە ئەرکدان لە پێناو تەندروستی هاووڵاتیان. هاوکاریکردنی تیمەکان و ئەمبوڵانسەکان لە کاتی قەرەباڵغی ڕێگاو بانەکان ئەرکێکی پیرۆزە.
بە هیوای نەورۆزێکی شاد بۆ هەمووان.
#20-03-2019#
Dieser Artikel wurde in (کوردیی ناوەڕاست) Sprache geschrieben wurde, klicken Sie auf das Symbol
, um die Artikel in der Originalsprache zu öffnen!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dieser Artikel wurde bereits 2,447 mal angesehen
Schreiben Sie Ihren Kommentar zu diesem Artikel!