بەمەلايان ووت کاغەزێکمان بۆ بنوسە ووتی قاچم قڵيشاوە
هەندێ بيانو گرتن هەيە لەگەڵ ناوەڕۆکی کارێک ناگونجێت، نوسينی کاغەز بە دەست و پەنجەی دەنوسرێت چ پەيوەندی بە قاچ قڵيشانەوە نی يە، ئەوەی تڕێک بکەنێت چ پەيوەندی بەنانی جۆ-وە نی يە، لە ناو کۆمەڵدا زۆر جاران کۆمەڵێک بيانوو دەوترێن و دەبينرێنەوە و بەکاردێن بۆ ئەنجام نەدانی کارێک يان فەرامۆشکردنی کە لە بنەچەدا ئه و بيانووە ڕێگر نين لە ئەنجامدانی کارەکە بەڵکو هەر ئەوەيە ڕاستەوخۆ ناڵێت ئه و کارەی ناکەم بۆيە بۆ ئەم جۆرە بيانوو گرتنانە ووتراوە(بەملايان ووت کاغەزێکمان بۆ بنوسە ووتی قاچم قڵيشاوە) بەتەوسەوە بەکاردێت واتە مەبەست ئەنجام نەدانە ئەگەرنا بيانوەکە ڕێگر نيە لە ئەنجامدانی کارەکە.
Dieser Artikel wurde in (کوردیی ناوەڕاست) Sprache geschrieben wurde, klicken Sie auf das Symbol
, um die Artikel in der Originalsprache zu öffnen!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dieser Artikel wurde bereits 846 mal angesehen