ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی پاراستنی گەل- #هەپەگە#، لەسەر ئۆپەراسیۆنی داگیرکاریی دەوڵەتی تورک لە خواکورک، ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، کە گورزێکی قورس و مێژوویی لە داگیرکەران دەدەن، هاوکات باس لە ئەنجامی چالاکییەکی گەریلاکان دەکەن، کە پێنج سەربازی تورک کوژراون.
شەوی ڕابردوو، سوپای تورک دژی دەڤەری خواکورک لە باشوری کوردستان ئۆپەراسیۆنێکی دەستپێکرد، لەوبارەیەوە ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی پاراستنی گەل- هەپەگە، ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردووەتەوە.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە: دوێنێ کاتژمێر 23:00 سوپای داگیرکەری تورک لەدژی هەرێمی شەهید دەروێش و شەکیف لە ناوچەی خواکورک لە باشوری کوردستان ئۆپەراسیۆنی داگیرکاریی دەستپێکرد، هێزە داگیرکەرەکان دوای بۆردوومانی قورسی فڕۆکە جەنگییەکان و هێلیکۆپتەرەکان، بە هێنانی هێز ویستیان هەبوونی خۆیان نیشان بدەن.
لە بەردەوامی ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە: میدیای شەڕی تایبەت، لەم قۆناغەدا باسی سەرکەوتنی خۆی دەکات و دەیەوێت ڕاستییەکان چەواشە بکات، بە زانیاریی درۆ و هەڵە، هەوڵدەدات ئۆپەراسیۆنەکە گەورە نیشان بدات، ئەو هەوڵدانە بۆ ئۆپەراسیۆنی زەمینی هەمان هەوڵدانی ساڵی ڕابردووە لە لێلکانە و دەیانەوێت بیبەنە ناوچەکانی دیکەش، چی ناوێکی لێ دەنێن با بینێن، بەڵام بێگومان وەڵامی کاریگەریی گەریلاکانی ئازادیی کوردستان دەبینن و یەکێک لە شکستە قورس و مێژووییەکانی خۆیان دەبینن.
لەسەر ئەو بۆردوومان و ئۆپەراسیۆنەی لە هەرێمەکە بەردەوامە، لە داهاتوودا زانیاریی زیاتر بۆ ڕای گشتی بڵاو دەکرێتەوە.
لە ئیدر پێنج سەرباز کوژران
لە بەشێکی دیکەی ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە: لە چوارچێوەی هەنگاوی سەرکەوتنی شۆڕشگیردا کە لە هەرێمی سەرحەد بەردەوامە، هێزەکانمان دوێنێ دژی زرێپۆشێکی سەربازانی پیادەی سوپای تورک کە بەروە بنکەی سەربازیی باشان لە ئیدر لەڕێگادابوون، چالاکییەکیان ئەنجامدا زرێپۆشەکە تێکشکێندرا، پێنج سەرباز کوژران و ژمارەیەکی زۆر سەرباز بریندار بوون، دوای چالاکییەکە سوپای تورک بە زرێپۆش و ئۆتۆمبێلی فریاکەوتن، کوژراو و بریندارەکانی لە ناوچەکە دوور خستەوە و ئۆپەراسیۆنێکی لە ناوچەکە دەستپێکرد، کە هەمان شەو بە بێ ئەنجام کۆتاییان پێهێنا.
#28-05-2019#
Dieser Artikel wurde in (کوردیی ناوەڕاست) Sprache geschrieben wurde, klicken Sie auf das Symbol
, um die Artikel in der Originalsprache zu öffnen!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dieser Artikel wurde bereits 5,047 mal angesehen
Schreiben Sie Ihren Kommentar zu diesem Artikel!