بانگەوازیی بەڕێوەبردنی ڕێوڕەسمی یادکردنەوە و بەرزڕاگرتنی یادی قوربانییانی کارەساتی دڵتەزێنی کیمیابارانی 7ی پووشپەڕی ساڵی 1366ی شاری #سەردەشت#
خەڵکی بەشەرەفی ناوچەی #پیرانشار#!
ئاگادارتان دەکەینەوە؛ بە مەبەستی یادکردنەوە و بەرزڕاگرتنی یادی شەهیدان، ڕێزلێنان و وەبیرهێنانەوەی بەرکەوتووانی کارەساتی کیمیابارانی شاری سەردەشت کە بە مەبەستی قڕکردن و ژینۆسایدی گەلی کورد لەلایەن ڕێژیمی ڕووخاوی بەعس ئەنجام درا، ڕێکخراوەی ژینگەپارێزانی پیرانشار و بنکەی مەدەنیی کافەکتێبی ئەندێشە (پیرانشار)، هەڵمەتێکی شاخەوانی-فەرهەنگیی هاوبەش بۆ ناوچەی خەرپاپ، ساز دەکەن.
بەو بۆنەیەوە داوا لە هەموو هاوڵاتییان، چالاکانی مەدەنی، ژینگەپارێزان و شاخەوانانی بەڕێز دەکەین بەشداریی لەو چالاکییەدا بکەن. بێگومان بەشداریتان هێمای دڵسۆزیتانە بۆ قوربانییانی ئەو کارەساتە و هەموو شەهیدانی ئەو نیشتمانە.
جێگەی باسە ئەو ڕۆژە هاوکاتە لەگەڵ چوارەمین ساڵیادی دامەزراندنی ڕێکخراوەی ژینگەپارێزانی پیرانشار و کۆمەڵێک بەرنامەی تایبەت بەو بۆنەیەوەش بەڕێوە دەچێت و بەشداربووانی بەڕێز دەتوانن بە پێشکەشکردنی پارچە شێعر، پەخشان و دەقی ئەدەبیی پەیوەندیدار بە هەر دوو بۆنەوە بەرنامەکەمان دەوڵەمەندتر بکەن.
کات: ڕۆژی هەینی، 7ی پووشپەڕی 2719
کاتی ڕۆیشتن: 6ی بەیانی
شوێنی کۆبوونەوە: پارکی خەییام
شوێنی مەبەست: تاڤگەی خەرپاپ
پێداویستی: پێڵاو، جلوبەرگ و پێداویستی بۆ ڕێپێوانی شاخەوان.
تێبینی: خواردنی دوو ژەمی بەیانی و نیوەڕۆ لەگەڵ خۆتان بێنن.
#25-06-2019#