$باکووری کوردستان$
- پۆلیسی تورک بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەڵیکوتایە سەرماڵی خەباتکاری پێشووی بڵاوکردنەوەی فوراتدا و ماڵەکەیان پشکنی.پۆلیس کاتێک هەڵیانکووتایە سەر ماڵەکەدا، درگای ماڵەکەیان شکاند و بەزۆر دەربازی ماڵەکەبوون. لەکاتی گەڕانی پۆلیسدا هەموو کەلوپەلی ماڵەکەیان تێکدا. دوای پشکنینی ماڵەکە پۆلیس محەمەد ئەمین ئاکگوون و هاوسەرەکەی بێریڤان بوڵتانیان دەستگیرکرد و گوازرانەوە بۆ بنکەی پۆلیسی ناوەنی #ئامەد#.[3]
$رۆژهەڵاتی کوردستان$
- بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، ئەمڕۆ هەینی، 18ی گەلاوێژ، #کۆڵبەر#ێکی کورد بە ناوی یوونس پیرۆتی، کوڕی محەممەد، خەڵکی گوندی بێورانی خوارێی شاری #سەردەشت#، لە ئەنجامی تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەت بریندار کرا. هاوکات لەگەڵ ئەم ڕووداوە، ژمارەیەک لە کۆڵبەرانی کورد لە ناوچەی قوتووری خۆی، کرانە ئامانجی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی سپای پاسداران و لەو تەقەکردندا، کۆڵبەرێکی کورد بە ناوی ناجی ئەبووبەکری، کوڕی سەبری، بەسەختی بریندار کرا.[2]
$باشووری کوردستان$
- بەهۆی سووتانەوە ژنێک تەمەن 43 ساڵ لە گۆندی #خێڵی حەمە#ی سەر بەشارەدێی #خورماڵ# گیانی لەدەستدا و پۆلیسی #هەڵەبجە#ش ڕایدەگەیەنن بەدواداچوون دەکەن.[5]
- ئێوارەی ئەمڕۆ لە ئەیسی ڕێست کافی لە شارۆچکەی #کەلار#ی ناوەندی ئیدارەی #گەرمیان#، بە ئامادەبوونی بەشێک لە هونەرمەندان و ژمارەیەک لە گەنجانی شارۆچکەکە، لە ژێر ناونیشانی (تابلۆکان دەدوێن) پێشانگایەکی شێوەکاریی بۆ هەوراز نەجمەدین کرایەوە کە گەنجێکی شێوەکاری دانیشتووی شارۆچکەی کەلارە. لە پێشانگاکەدا 17 تابلۆی جیاواز نمایشکران لە جۆری زەیتی، کە پێکهاتبوون لە تابلۆی سروشت و خەیاڵی و جۆراو جۆر.[6]
$رۆژئاوای کوردستان$
- بە پێی ئەوزانیارییانەی کە لە سەرچاوە هەرێمییەکانەوە وەرگیراوە، سوپای داگیرکەری تورک گوندەکانی شخوونەکێ، مەیاسێ و زرنەتەی سەربە ناوچەی شێراوای #عەفرین# تۆپباران دەکات.[3]
- دژی هەڕەشەکانی حکومەتی تورکیا و بێدەنگیی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی، هاونیشتمانیانی ڕۆژئاوای کوردستان خۆپیشاندانیان ئەنجامدا. خۆپیشاندەران چوونە ناوچە سنوورییەکانی نێوان ڕۆژئاوای کوردستان و باکووری کوردستان، دەڵێن ڕێگە نادەن سوپای تورکیا سنوور ببەزێنێت و پێبنێتە نێو ڕۆژئاوای کوردستانەوە.[4]
$دەرەوەی کوردستان$
- بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی شاندی حاجییانی کوردستان ڕایدەگەیەنێت: دوای هەوڵدانێکی زۆر کەناڵێکی تایبەت بە حاجییانی کوردستانمان لە مەککە دامەزراندووە، پەخشی کەناڵەکەش تەنیا لە هۆتێلەکانی شاری مەککە و شوێنی مانەوەی حاجییان دەبێت.[1]
Dieser Artikel wurde in (کوردیی ناوەڕاست) Sprache geschrieben wurde, klicken Sie auf das Symbol
, um die Artikel in der Originalsprache zu öffnen!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dieser Artikel wurde bereits 5,605 mal angesehen
Schreiben Sie Ihren Kommentar zu diesem Artikel!