بۆ یەکەمین جار شیعری کوردی لە ژاپۆن بڵاودەبێتەوە
ئەمە یەکەمین جارە دەقی شیعری شاعیرێکی کورد لە گۆڤارێکی جیهانیی بڵاودەبێتەوە، کە لەپاڵ وەرگێڕانی ئینگلیزی وعەرەبی و ژاپۆنیدا بە زمانی شیرینی کوردیش دەقەکان دانراون.
شاعیر و نووسەر و مامۆستا زانکۆ #ملکۆ ئەحمەد#کە سەرۆکی یانەی هایکوی کوردییە، دەبێتە یەکەم شاعیر و هایکونووسی کورد کە لە ژمارە (15)ی گۆڤاری (World Haiku)د 3 دەقی هایکوی بڵاودەبێتەوە.
گۆڤاری (World Haiku) یەکێکە لەو گۆڤارە ئەدەبییانەی دەقی هایکوی گەلان بە زمانەکانی ئینگلیزی و فەرەنسی و ئەڵمانی و عەرەبی و ئیتالی بڵاودەکاتەوە، لە ژمارە (15)ی دا و بۆ یەکەمین جار زمانی کوردیش دەخاتە پاڵ ئەو زمانانە.
ئەم گۆڤارە لە شاری میجی وڵاتی ژاپۆن دەرئەچێ و دەزگای هایکوی جیهانیی بە سەرپەرشتی پرۆفیسۆر (بانیا ناتسوشی) دەریدەکات و پێوەری وەرگرتنی دەقەکان پێوەرێکی جیهانییە و بە فلتەری لیژنەیەکی پسپۆڕی شیعر و ئەدەبدا تێدەپەڕێ.
دەقەکان:
هێشتا ڕێکپۆشییەکەیم لەبیرە
کە کراسەکەی دایکم کرایەبەری
داهۆڵ!
نهێنییەکانی لانەدرکێنی،
خاوەن گوێچکەیەکە
فنجان!
جیڕەی بێزارکەری،
قاقای کۆتایی خزمەتێتی لە باخچەدا
جۆلانە!
Dieser Artikel wurde in (کوردیی ناوەڕاست) Sprache geschrieben wurde, klicken Sie auf das Symbol
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
, um die Artikel in der Originalsprache zu öffnen!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dieser Artikel wurde bereits 5,288 mal angesehen
Schreiben Sie Ihren Kommentar zu diesem Artikel!