مامۆستا زاهیر مەحموود نێرگزەجاڕیی
لە ڕێکەوتی 2-1- 1979 لە شاری هەڵەبجە لەدایکبووە. هاوسەرگیری کردووە و خاوەنی سێ منداڵە.
قۆناغی ناوەندی و ئامادەیی لە قەزای شارەزوور تەواوکردووە.. بڕوانامەی بەکالۆریۆسی لە بواری کۆمەڵناسیدا بەدەستهێناوە لە کۆلێژی ئاداب، زانکۆی سەلاحەدین.
چەندین ساڵە لە بواری پەروەردەدا خزمەت دەکات لە قەزای شارەزوور (هەڵەبجەی تازە).
وەک مامۆستا و ڕاهێنەری پەروەردەیی و توێژەری کۆمەڵایەتیش کار دەکات.
Dieser Artikel wurde in (کوردیی ناوەڕاست) Sprache geschrieben wurde, klicken Sie auf das Symbol
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
, um die Artikel in der Originalsprache zu öffnen!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dieser Artikel wurde bereits 1,526 mal angesehen