بەپێی ڕاگەیەندراوێکی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ئافرەتان لە هەرێمی کوردستان
لە شەش مانگی یەکەمی ساڵی 2019دا لە شاری هەولێر (5) حاڵەتی کوشتن و دهۆک (7) حاڵەت و سلێمانی (7) حاڵەت و لە ڕاپەڕین (3) حاڵەت تۆمارکراون، بە گشتی 22 ژن کوژراون و(32)ش خۆیان کوشتووە! هەروەها (58) ژنیش خۆیان سووتاندووە.. هەڵبەتە (47) حاڵەتی دەستدرێژیی سێکسیش تۆمار کراون!
هەروەها (4972) سکاڵاش تۆمار کراون...
ئەتوانین بڵێن ڕێژەکە زۆرتریشە چونکە بەشێک لە توندوتیژی و حاڵەتی کوشتن یان خۆسوتاندن و خۆکوشتن تۆمار نەکراون بەو پێیەی دیزە بەدەرخۆنە ئەکرێن یان سکاڵای ڕەسمی تۆمار ناکرێت و لەو ئامارەدا خۆی نابینێتەوە..
جگە لەوەی بەشێک لە ژنان بێدەنگی لە کێشەکانیان ئەکەن لەژێر هەرەشە و چاسوورکردنەوەی کەس و کار و هاوسەر و خزمەکانیاندا و زۆرجار توندوتیژی و ئەشکەنجەدانیان لەسەرە بەڵام ئاشکرای ناکەن و تۆماریش ناکرێت..
ئارام حەمەسەعید
22 -8 -2019
پرۆژەی ژن ژیانە مەیکوژە
Dieser Artikel wurde in (کوردیی ناوەڕاست) Sprache geschrieben wurde, klicken Sie auf das Symbol
, um die Artikel in der Originalsprache zu öffnen!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dieser Artikel wurde bereits 1,862 mal angesehen