$رۆژی 6ەمی داگیرکاریی تورک بۆ ڕۆژاوا$
- داگیرکەری تورک هێزی زۆرتر ڕەوانەی بەرەکانی شەڕ دەکات.[1]
- سوپای داگیرکەری سووریا چووەناو شاری تەبقەوە و نزیک دەبێتەوە لە سنوورەکانی باکوور و ڕۆژاوا.[1]
- سەربازانی سووپای سوریا بە دروشمی (=KTML_Mark_Begin=بیلروح، بیلدەم نفدیک یا بەششار=KTML_Mark_End=) و (=KTML_Mark_Begin=ئەڵڵا، سوریا، بەششار و بەس=KTML_Mark_End=) بەرەو ڕۆژاوای کوردستان بەڕێدەکەون.[1]
- ڕوانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ ئاشکرایکرد کە هێزە سەربازییەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژ بە #داعش# دەستیان بەکشانەوە کردووە لەسەربازگەیەکی ناوچەی خەراب عەشک لەشاری #کۆبانێ# لە ڕۆژئاوای کوردستان و هاوکات هێزێکی زۆری سەربازی سوپای سوریا بەره و ئه و ناوچەیە بەڕێکەوتوون.[4]
$باکووری کوردستان$
- لە چیای جوودی لە ناوچەی سلۆپی سەر بە شڕنەخ، شەوی ڕابردوو ئاگر لە دارستانەکان کەوتەوە. پارێزگاری تورک لە شڕنەخ، دوێنێ بە بیانووی ناوچەی ئارام چیای جوودی لە خەڵکی سڤیل قەدەغە کردبوو. ڕاگەیاندرا لە دەرەنجامی بۆردومانی سەربازانی تورک ئاگر لە دارستانەکانی چیاکە بەربووە. بە هیچ شێوەیەک ناکوژێندرێتەوە، لەناوەندی شاریشەوە دووکەڵی سووتانەکە دیارە.[2]
$باشووری کوردستان$
- ژمارەیەکی زۆر لەخوێندکارانی زانکۆی #سلێمانی# لەبەردەم سەرۆکایەتی زانکۆ گردبوونەوەیەکیان بۆ پشتیوانی لە بەرخۆدانی #شەڕڤان#ان و هێزی #هەسەدە# و خەڵکی خۆڕاگری ڕۆژئاوای کوردستان ساز کرد و تێیدا وێڕای شەرمەزارکردنی هێرشە داگیرکارییەکەی تورکیا، خوازیاری ڕاگرتنی جەنگ بوون لە ڕۆژئاوای کوردستان.[3]
- بە هەماهەنگیی نوێنەرایەتیی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ئەمریکا، کۆنسوڵخانەی ئەمریکا لە #هەولێر# و زانکۆی کوردستان - هەولێر، کۆنفرانسی هەرێمی کوردستان و ئەمریکا: هاوبەشیکردن بۆ ئاشتی و سەقامگیری بەڕێوەچوو.[5]
$دەرەوەی کوردستان$
- دۆناڵد ترامپ سەرۆکی ئەمریکا لە نوێترین تویتیدا کورد تۆمەتبار دەکات بەوەی بەنیازە دیلەکانی داعش لە ناوچەکانی ژێر دەستی ئازاد بکات بۆ ئەوەی گوشار لە واشنتن بکەن دەستوەردان لەدۆخەکە بکات و ڕێگر بێت لە هێرشەکانی تورکیا بۆ سەر ئه و بەشەی کوردستان.[4]
- یەکێتی ئەوروپا داوای لە وڵاتانی ئەندامی یەکێتیەکە کرد کە بڕیاری بەهێز بدەن لەبارەی وەستاندنی پرۆسەی فرۆشتنی چەک بە تورکیا و داوای ڕاگرتنی هێرشی سەربازی تورکیاشی کرد بۆ سەر ڕۆژئاوای کوردستان.[4]
- ئەمڕۆ دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە توویتەر بڵاویکردووەتەوە، هەرکەسێک کە دەیەوێت یارمەتی سووریا بدات بۆ پاراستنی کوردەکان بەلای منەوە باشە، ئەگەر ڕووسیا بێت یان چین یان ناپلیۆن پۆناپارت بێت.[1]
- لێندسی گراهام، سیناتۆری بەناوبانگی ئەمەریکی لە دوا قسەکانیدا دووپاتیکردەوە، ڕەجەب تەیب ئەردوغان، سەرۆک کۆماری تورکیا گەورەترین هەڵەی لە ژیانی سیاسی خۆیدا کرد، کاتێک کردەی سەربازیی لە دژی کورد ڕاگەیاند.[1]