تۆڕی خانمانی کورد لە ڕۆژائاوای یۆتەلاند 5 مارتی2011 لە کاتژمێر 16 تاکو 22 پێشوەخت یادی ڕۆژی نێونەتەوەیی ژنانی جیهانی لە یۆتۆبۆری لە هۆڵی کۆ مەڵەی خانمانی کورد بۆئاوێتەبوون ڕێکخرا. دەستپێکی بەرنامەکە بریتی بوو لە خولەکێک وەستان بۆ گیانی قوربانیانی ڕۆژی 8 ی مارتی جیهانی.
کردنەوەوخوێندنەوەی وتاری تۆڕی خانمان لە لایەن #نالیا ئیبراهیم# پێشکەشکرا. دواتر ژیلە فەرەجی باسی تۆڕی خانمانی ڕۆژئاوای یۆتە لاندی لەگەڵ ئامانج و سەرهەڵدانی تۆڕەکە کرد. پاشان کۆمەڵناس ڕەسوڵ عەوڵا باسێکی پوختی لەسەر پەردەی کچێنی و پاکیزەیی لەگەڵ ڕونکردنەوەو توێژینەوەکانی لەسەر ئەم باسە پێشکەشکرد. کەبابەتێکی بەنرخ و پێویست بوو، ئامادەبوان چالاکانە هاوبەشی بابەتەکەیا ن بە پرسیارو سەرنجەکانیان کرد.
پاش پشویەکی کورت ئاهەنگێکی خنجیلانە ش ڕێکخرا.
بۆ پیرۆزکردنی ئەم یادە گوڵ بەخشدرایە گشت ئامادەبوان.
سەرنج:
ئەم تۆڕە لە نۆفەمبەری ساڵی 2010 بە هاوبەشی سێ کۆمەڵە لە سەرەتادا دامەزرا. لە پێنجی مانگی دوانزەدا بە فەرمی ڕاگە یەندرا. بە ڵام ئێستا تۆڕەکە پێکهاتوە لە شەش کۆمەڵە کەبریتین لە کۆمەڵەی ژنانی کورد لە ڕۆژاوای یۆتەڵاند، کۆ مەڵەی خانمانی کورد بۆ ئاوێتەبوون، ڕێکخراوی مافی ژن -مافی مرۆڤ، کۆمەڵەی ژنانی دیمۆکراسی ئێران لە یۆتۆبۆری، کۆمەڵەی دۆستانی ژینگەی کوردستان لە سوید و کۆمە ڵەی کوردی یۆتۆبۆری.
بۆ پەیوەدنی کردن و هاوبەشی کردن لەم تۆڕەداپەیوە ندی بکەن بە kkfivg@yahoo.se، یان بۆ بەشی ڕاگەیاندن naliya@hotmail.com
لە گەڵ ڕێزماندا[1].
05-03-2011
Dieser Artikel wurde in (کوردیی ناوەڕاست) Sprache geschrieben wurde, klicken Sie auf das Symbol
, um die Artikel in der Originalsprache zu öffnen!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dieser Artikel wurde bereits 2,836 mal angesehen
Schreiben Sie Ihren Kommentar zu diesem Artikel!