لە #02-02-1944# لە گوندی باسۆتێی سەر بە #عەفرین#ی ڕۆژاوای کوردستان لەدایکبووە و لە خانەوادەیەکی دیاری کوردی ئێزدی هەرێمی عەفرین بوو.
لە تەمەنی منداڵی لە عەفرین، دیمەشق و لازقیە ژیاوە و هەر لە تەمەنی گەنجێتیدا بۆ مافی کورد و بەتایبەتی مافی ژنان خەباتی کردووە، لە ساڵی 1967 چووەتە ئەڵمانیا و خوێندنی پەرستاری تەواوکردووە، لە ساڵی 1972 لەگەڵ د. ساڵح سیدۆ، کەسایەتییەکی دیاری عەفرین دەبنە هاوژین و سێ کوڕیان هەیە.=KTML_Photo_Begin=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2019/373147/0001.JPG=KTML_Photo_Alt=خەزال سیدۆ - دایکی کوردان=KTML_Style=width:25%;height:20%;float:right;=KTML_Photo_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2019/373147/0001.JPG=KTML_Photo_End=
لە ساڵی 1968 دەبێتە ئەندامی ڕێکخراوی خوێندکارانی کورد لە ئەوروپا (KSSE) و ئەو کاتە تاکە ژنی ئەندام بووە لەو ڕێکخراوەدا، لە ساڵی 1971 بووەتە ئەندامی ڕێکخراوی گەلانی ژێر هەڕەشە.
ساڵی 1990 بە هاوکاری ئەو، 300 هەزار مارکی ئەڵمانی لەلایەن هەرێمی نۆردراین فێستڤاڵن (NRW) وەک هاوکاری ئاوەدانکردنەوە بۆ گوندەکانی باشووری کوردستان نێردراوە و لە سێ گوند نزیکەی 100 خانوویان درووستکردووە.
27 ساڵ ئەندامی ناوەندی کوردی لە شاری بۆن بوو. خەزال سیدۆ هاوکاری هەموو کوردەکانی بەبێ جیاوازی کردووە و کەسێکی زۆر خۆشەویست بوو لەناو کوردانی ئەڵمانیا و هەموو ئەوروپا، بۆیە زۆربەی کوردەکان لە سۆشیالمیدیا بە دایکی کوردان ناوی دەبەن.
خەزال ماوەیەکی درێژ بوو تووشی نەخۆشییەکی سەخت ببوو و ڕۆژی #27-09-2019# کۆچی دواییکرد.
کاژێر 12:00ی ڕۆژی شەممە #05-10-2019# بە کاتی ئەوروپا لە ڕێوڕەسمێکی شایستەدا بە خاک سپێردرا.[1]
Dieser Artikel wurde in (کوردیی ناوەڕاست) Sprache geschrieben wurde, klicken Sie auf das Symbol
, um die Artikel in der Originalsprache zu öffnen!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dieser Artikel wurde bereits 147,881 mal angesehen
Schreiben Sie Ihren Kommentar zu diesem Artikel!