هێزەکانی سوریای دیموکراتیک-قەسەدە، ڕایانگەیاند، لەچوارچێوەی مافی خۆپاراستنی ڕەوا، وەڵامی هەر هێرشێک دەدەینەوە بەدرێژایی سنورەکان.
هێزەکانی سوریای دیموکراتیک-قەسەدە، ڕایگەیاند: لەچوارچیوەی مافی خۆپاراستنی ڕەوا، بەرگری لە گەلەکەمان دەکەین و وەڵامی هەر هێرشێک دەدەینەوە.
قەسەدە ڕایشیگەیاندووە: بەدرێژایی سنورەکان وەڵامی هەر هێرشێکی داگیرکاری دەدەینەوە، لەم چوارچێوەیەش وەڵامی هێرشی ناوچەکانی #قامیشلۆ# و دێرک دراوەتەوە.
دوای هەڕەشەکانی دەوڵەتی تورک بۆسەر ڕۆژئاوا، باکورو ڕۆژهەڵاتی سوریا، سەرلەئێوارەی ئەمڕۆ فڕۆکە جەنگییەکانی دەوڵەتی تورک بە بۆردوومانکردنی ناوچەکانی عەین عیسا، دێرک، گرێسپی، سەرێکانی و گوندەکانی قامیشلۆ، لەشکرکێشی داگیرکاری دەستپێکرد[1].
Dieser Artikel wurde in (کوردیی ناوەڕاست) Sprache geschrieben wurde, klicken Sie auf das Symbol
, um die Artikel in der Originalsprache zu öffnen!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dieser Artikel wurde bereits 2,074 mal angesehen