نووسينی: ستيڤ هارڤی
وەرگێڕانی: #بێخاڵ محەمەد#
300 لاپەڕە
ئەم کتێبە باشترین ڕێبەری پەیوەندی نێوان ئافرەتان و پیاوانە و وەرگێڕدراوە بۆ زیاتر لە سی زمان لە جیهاندا.
ستیڤ هارڤی دەڵێت کە ژمارەیەک ئافرەتی کاریگەر و سەرکەتووی ناسیوە لە ژیانیدا- زۆربەیان خاوەن کار و بەڕێوەبەر بوون، لە هەمان کاتدا خاوەن منداڵ بوون و کاری ماڵەوەیان ڕاپەراندووە. بەلام کاتێ باسەکە دێتە سەر پەیوەندی دروستکردن لەگەڵ ڕەگەزی بەرامبەردا، ئەم ژنانە نازانن چۆن جڵەوی پیاوەکەیان بکەن تا پابەندی ئەو پەیوەندییە بێت. ستیڤ پێی وایە هۆکارەکەی دەگەڕیتەوە بۆئەوەی ژنان لەم بابەتەدا داوای ئامۆژگاری لە ژنان دەکەن، لە کاتێکدا دەبێت ڕاستەوخۆ زانیاری و ئامۆژگاری لە سەرچاوەکەوە وەرگرن کە پیاوانن. لەم کتێبەدا ستیڤ هارڤی لە ڕوانگەی پیاوانەوە باس لە پەیواندی نێوان ئافرەت و پیاو دەکات و کۆمەڵێک زانیاری ورد و ئامۆژگاری دەخاتەڕوو بۆ بنیادنانی پەیوەندییەکی سەرکەوتوو لە نیوان هەردوو ڕەگەزەکەدا وەک دوو خۆشەویست یان ژن و مێرد.
ستیڤ هارڤی لەم کتێبەدا هەندێجار بەشێوەیەکی پێکەنیناوی و گاڵتەئامێز، هەندێجاریش زۆر بەڕاستەوخۆیی و ڕاشکاوانە باس لە کێشەکانی نێوان ژن و پیاو دەکات، بەڵام هەمیشە ڕاستگۆیانە دەدوێت. ئەگەر دەتەوێت بزانیت پیاو چۆن بیر لە پەیوەندی و خۆشەویستی و لایەنی سۆزداری دەکاتەوە، ئەوا پێویستە ئەم کتێبە بخوێنیتەوە. [1]
Hinweis: Die PDF-Datei für dieses Buch ist nicht verfügbar, bitte helfen Kurdipedia, diese Datei zu erhalten! Buch senden Dieser Artikel wurde in (کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish) Sprache geschrieben wurde, klicken Sie auf das Symbol
, um die Artikel in der Originalsprache zu öffnen!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dieser Artikel wurde bereits 10,360 mal angesehen
Schreiben Sie Ihren Kommentar zu diesem Artikel!