$باکووری کوردستان$
- پۆلیسی تورک لە #موش# هەڵیانکوتایە سەر ماڵان و ئەندامانی ئەنجومەنی گشتی #هەدەپە#ی شارەکەیان دەستگیر کرد بە ناوەکانی محەمەد دەمیر و محەمەد شاکر تۆغروول کە پێشتر لەسەر کار لادرابوون.[1]
$رۆژهەڵاتی کوردستان$
- لە ڕووداوێکی تەقینەوە گاز لە ئاهەنگی هاوسەرگیری لە #سەقز# 11 کەس کوژراون و تاوەکو ئێستا 34 کەس بریندارن. بە گوتەی حوسێن خۆش ئێقباڵ جێگری، سیاسی، ئەمنیی و کۆمەڵایەتی پارێزگاری #سنە#، لە تەقینەوەکەدا 11 کەس گیانیان لەدەستداوە کە پێنجیان منداڵن، پێنجیان ژنن و یەکێکی دیکە لە کوژراوەکان پیاوە. 34 کەسی دیکەش برینداربوون و دۆخی 3 لە بریندارەکان باش نییە.[4]
$باشووری کوردستان$
- لە هێرشەکەی دوێنێ شەوی #داعش# بۆسەر دەکەی سەرچەم لە باشووری ڕۆژئاوای #خانەقین# لە #گەرمیان#، 3 پێشمەرگە بە ناوەکانی لوقمان نەجم تاهیر لەدایکبووی 1986ە و خەڵکی شارۆچکەی #دەربەندیخان#، زیاد خەلیفە سوڵتان لەدایکبووی 1986ە و خەڵکی شارۆچکەی #کفری# و مەعروف محەمەد مەحمود لەدایکبووی 1957ە و خەڵکی شارۆچکەی #چەمچەماڵ#ە. بریندارەکانیش ناویان شوان مەجید و سەڵاح ئیبراهیم محەمەدە.[3]=KTML_ImageCaption_Begin==KTML_StyleDiv=width:30%;height:20%;float:right;=KTML_ImageCaption_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2019/374853/0005.JPG=KTML_ImageCaption_Title=چالاکییەکانی شەشەمین ساڵیادی تیرۆرکردنی کاوە گەرمیانی=KTML_ImageCaption_CaptionStyle=000000=KTML_ImageCaption_Caption=چالاکییەکانی شەشەمین ساڵیادی تیرۆرکردنی کاوە گەرمیانی=KTML_ImageCaption_End=
- چالاکییەکانی شەشەمین ساڵیادی تیرۆری ڕۆژنامەنووس #کاوە گەرمیانی# دەستیپێکرد، لە یەکەم چالاکییشد لەسەر مەزارەکەی تاجە گوڵینە دانرا و خانەوادەکەی ئاشکرایانکرد، کە لەبەر ئەوەی بڕوایان بە دادگا نەماوە، خۆیان دەستیان بە لێکۆڵینەوە کردووە لە کەیسەکەدا و چەند سەرەداوێکیان دەستکەوتووە و لە داهاتوودا ئاشکرای دەکەن.[6]
- ئەنجوومەنی سەرکردایەتیی #یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان# بڕیاریدا کۆنگرە بۆ 21-12-2019 دوابخات.[3]
- بەشێک لەکادران و لایەنگرانی یەکێتی بۆ دووپاتکردنەوەی هەڵوێستیان لەسەر بەستنی کۆنگرە و دوانەخستنی، لەبەردەم مەکتەبی سیاسی یەکێتی گردبوونەوە و ئاماژە بۆ ئەوەشدەکەن، تا سەرکردایەتی یەکێتی بڕیاری بەستنی کۆنگرە نەدات لەئەمساڵدا بەردەم مەکتەبی سیاسی چۆڵناکەین.[5]
- تەرمی ژنێکی 35 ساڵە لە #خورماتوو# دۆزرایەوە کە بە فیشەک کوژراوە.[5]
- لەژێر دروشمی =KTML_Mark_Begin=ئەگەر چەک نەبم هونەر ئەبم بۆ ڕۆژئاوا=KTML_Mark_End=، ڕێکخراوی نوێگەر بۆ گەشەپێدانی هونەری پێشانگایەکی شێوەکاری بۆ پشتیوانی لە ڕۆژئاوای کوردستان کردەوە.[6]
- کاتژمێر 04:00ی ئێوارەی ئەمڕۆ، لە گوندی سوڵتانێ دێ-ی سەر بە شارەدێی #ژاراوە#ی شارۆچکەی پشدەر، #ڕێکخراوی ژنانی ئازادی کوردستان#-رژاک سمینارێکی لە سەر 25ی نۆڤەمبەر و وشیارکردنەوەی ژنان لەسەر توندووتیژییەکان بەرێوە چوو.[6]
- لە مەراسیمی شەشەمین ساڵیادی تیرۆرکردنی ڕۆژنامەنووس کاوە گەرمیانی-دا، شەشەمین خەڵاتی کاوە گەرمیانی بەخشرایە نوسەر و سیاسەتمەداری کورد لە باکوری کوردستان، #سەڵاحەدین دەمیرتاش#، خەڵاتەکە لەلایەن نوێنەرایەتی هەدەپەوە وەرگیرا.[6]
- لە دوایین چالاکی بۆ شەشەمین ساڵیادی تیرۆرکردنی ڕۆژنامەنووس کاوە گەرمیانی، ئەمشەو لەو خانووەی کە کاوە گەرمیانی تێیدا شەهیدکرا، لە گەڕەکی سەرکەوتن لە شارۆچکەی #کەلار#-ی ناوەندی ئیدارەی گەرمیان، کاتژمێرێک پێش کاتی تیرۆرکردنی کاوە گەرمیانی تا کاتی تیرۆرکردنەکەی گردبوونەوەیەک بەڕێوەچوو. لە گردبوونەوەکەدا، لە ساتەوەختی تیرۆرکردنی کاوە گەرمیانیدا، هەموو ئامادەبووان ساتێک بە بێدەنگی بۆ بەرزڕاگرتنی ڕۆحی کاوە و سەرجەم شەهیدانی ڕێگای ئازادی وەستان.[6]
$رۆژئاوای کوردستان$
- دەوڵەتی تورکی داگیرکەر و چەتەکانی لە شەوی ڕابردووەوە هێرش دەکەنە سەر گوندی ئاریدای #گرێ سپی#. هێرشی داگیرکەری لە لایەن #قەسەدە#وە تێکشکێنرا و داگیرکەرەک کوژرا.[1]
- شەوی ڕابوردوو لە ئەنجانی تەقینەوەی ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراو بە کاروانێکی ئۆتۆمبێلە سەربازییەکانی تورکیا لە جەرابلوس 5 سەرباز کوژران و 12ی دیکە برینداربوون.[2]=KTML_ImageCaption_Begin==KTML_StyleDiv=width:30%;height:20%;float:left;=KTML_ImageCaption_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2019/374853/0010.JPG=KTML_ImageCaption_Title=کۆمەلکوژی تەل ڕەفعەت شەرمەزارکرا=KTML_ImageCaption_CaptionStyle=000000=KTML_ImageCaption_Caption=کۆمەلکوژی تەل ڕەفعەت شەرمەزارکرا=KTML_ImageCaption_End=
- لە هەریەک لە شارەکانی (قامشلۆ، #حەسەکە#، تەل کۆچەر، دێرە زۆر، تەل حەمیس، گرکێ لەگێ، ترپەسپی، عامودا، ڕەقا، دربێسی) ڕێپێوانی جەماوەری بەڕێوە چوو و بە دروشم و بەرزکردنەوەی پانکارت کۆمەڵکوژیی تەل ڕەفعەت شەرمەزار کرا.[1]
- دوای نێوەڕۆ لە ناوەندی شاری #سەرێکانی# دوو تەقینەوە ڕویداوە. بە گوێرە زانیاریەکان بە هۆی تەقینەوەکە کوژراو بریندار هەیە.[1]
$دەرەوەی کوردستان$
- بابەتی کوشتنی کچێک بەناوی وێلما، تەمەن 17 ساڵان و پارچەپارچەکردنی تەرمەکەی و ئاشکرابوونی بکوژەکەی کە کوردێکی باشووری کوردستانە بەناوی تیشکۆ شاباز، بووەتە بابەتی گەرمی مێدیاکانی سەید و دیسان هەستی تووڕەیی بەشێک لە سوێدییەکانی بەرامبەر کۆچبەران جوڵاندووە.[4]
- لە شاری شاریقەی ئیمارات دەرهێنەرێکی کوردی خەڵکی شاری #دهۆک# بە ناوی زانکۆی دهۆکەوە بە بەڵگەفیلمێک بەشداریی فیستیڤاڵی فیلمی زانکۆکانی کرد و خەڵاتی یەکەمی بەڵگەفیلمی وەرگرت.
دەرهێنەری بەڵگەفیلمەکە ناوی ڕێبەر ڕوشدییە و بە بەڵگەفیلمی چاڵێنج بەشداریی فیستیڤاڵەکەی کردووە.[4]
- وەزیری بەرگریی ئەمریکا ڕایدەگەیێنێت، پرۆسەی کشاندنەوەی سەربازەکانیان لە باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریا کۆتاییهاتووە و ئێستا 600 سەربازیان لە چەند ناوچەیەکی دیکەی سووریادا جێگیرکردووە.[4]
- زیاتر لە 100 هونەرمەند، ڕۆشنبیر، سیاسەتمەدار و نوێنەری ڕێکخراوەکان ئاشکرایان کرد، کە لەپێناو پێکهاتنی یەکێتی نەتەوەیی کورد ڕێپێوانێک لە لۆزانەوە بۆ جنێڤ ئەنجامدەدەن.[6]