ساڵ و نیوێک بە سەر داگیرکردنی #عەفرین# لە لایەن دەوڵەتی تورکی فاشیستەوە تێدەپەڕێت. لەو ماوەیەدا دەوڵەتی تورک و چەتەکانی تاوانی شەڕ و کۆمەڵکوژیان ئەنجامداوە. ڕێکخراوی مافی مرۆڤی عەفرین لە یەکەم ڕۆژی هێرشەکەوە تاوانەکانی دەوڵەتی تورکی تۆمار کردووە.
ئامارەکانی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی عەفرین لە (20-01-2018 تا 20-07-2019)
|
|
|
|
بە پێی ئامارەکانی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی عەفرین، لە 20ی کانونی دووەمی 2018ەوە تا ئێستا 167 پیاو، 28 ژن و 32 منداڵ لە لایەن دەوڵەتی تورکەوە کوژراون و 638 کەسیش بریندارکراون.
ڕێکخراوی مافی مرۆڤی عەفرین ڕاشێگەیاند، لەو ماوەیەدا نزیکەی 6 هەزار هاوڵاتی ڕفێنراون کە بەشێکیان ژن و منداڵن و چارەنووسی 3 هەزار کەسیان نادیارە.
داگیرکەران لە هەمانکاتدا دەستدرێژیان کردووەتە سەر سروشت و ژینگەی عەفرین. داگیرکەران نزیکەی 15 هەزار داری زەیتون و 15 هەزار داری عەرعەر و 10 هەزار داری سندی و 3 هەزار جور داری دیکەیان بڕیوە کە تەمەنی هەندێکیان بۆ 70 ساڵ لەمەوبەر دەگەڕێتەوە.
ڕێکخراوی مافی مرۆڤی عەفرین وتیشی، 3 تا 5 ملیۆن دار بێ خزمەتگوزارین و لە لایەن داگیرکەرانەوە تاڵانکراون و لەگەڵ نزیکبوونەوەی لێکردنەوەی بەرهەمەکانەوە، تالانکردنیش زیاتر بووە.
بەر لە داگیرکاری لە عەفرین نزیکەی 300 هەزار کارگەی دروستکردنی زەیتی زەیتون و 17 هەزار کارگەی دروستکردنی سابون لە عەفرین هەبوون، بەڵام لە ئیستادا بە تەنها 160 کارگەی دروستکردنی زەیتی زەیتون و 10 کارگەی دروستکردنی سابون ماون. داگیرکەری تورک و چەتەکانی باجێکی زۆر لە خاوەن کارگەکان وەردەگرن. لەبەرئەوە بەرهەمهێنانی زەیتی زەیتون و دروستکردنی سابوون کەمیکردووە. هەروەها بەرهەمی ئاژەڵداریش 25٪ کەمیکردووە.
بە هۆی داگیرکاری دەوڵەتی تورکەوە زانیاری لەبارەی دۆخی هەندێک ناوچە نازانرێت. بەو هۆیەوە ئامارەکان لەوە زۆر زیاترن.[1]
Dieser Artikel wurde in (کوردیی ناوەڕاست) Sprache geschrieben wurde, klicken Sie auf das Symbol
, um die Artikel in der Originalsprache zu öffnen!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dieser Artikel wurde bereits 3,284 mal angesehen
Schreiben Sie Ihren Kommentar zu diesem Artikel!