لە 19-12-2019 سوپای تورکی داگیرکەر لە گەلیی زاپ-ی سەر بە ناوچەی چەلێ-ی #جۆلەمێرگ# دەستی بە ئۆپڕاسیۆنێک کرد. هەمان ڕۆژ هێزوەکانمان لە دژی یەکینەکانی ئۆپڕاسیۆنەکە چلاکییان ئەنجامدا. لە ئەنجامی چالاکییەکەدا سەربازێک کوژراو سەربازێکیش بریندار بوو. ئۆپڕاسیۆن لە ناوچەکە بەردەوامە.
لە 19-12-2019 کاتژمێرەکانی نێوان 13:30 و 15:30 فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای تورکی داگیرکەر ناوچەکانی قەلاتوکان و تەقێ ڕۆژ و تەپێ زەرگەل و بەرەش و شێخانی سەر بە هەرێمی قەندیلیان بۆردومان کرد.
لە 20-12-2019 کاتژمێر 14:00 فرۆکە جەنگییەکان ناوچەی جیلۆی بچوک-ی هەرێمی زاپیان بۆردۆمان کرد.
لە 21-12-2019 لە کاتژمێر 14:00 فرۆکە جەنگییەکانی تورکی داگیرکەر ناوچەی گوندی پەراخی سەر بە هەرێمی حەفتەنین و گوندی سیدای سەر بە هەرێمی زاپیان بۆردومان کرد.
هێزەکانمان لە ئەنجامی بۆردومانەکاندا هیچ زیانێکیان بەر نەکەوت.[1]
Dieser Artikel wurde in (کوردیی ناوەڕاست) Sprache geschrieben wurde, klicken Sie auf das Symbol
, um die Artikel in der Originalsprache zu öffnen!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dieser Artikel wurde bereits 4,266 mal angesehen