رۆژی 24-12-2019 #وەزارەتی خوێندنی باڵا# بەرەسمی بریاریدا بە کردنەوەی خوێندنی (دبلۆمی باڵا، ماستەر و دکتۆرا) لە زانکۆکانی هەرێمی کوردستان، ماوەی یەک مانگیشی دانا بۆ پێشکەشکردنی داواکاری خوێندن، لەوماوەیەوەشدا ڕاگەیاند، کە 11 هەزار و 242 خوێندکار داواکاریان پێشکەشکردوە و کێبڕکێ لەسەر پێنج هەزار کورسی خوێندن دەکەن.
دوای ئەوەی ڕۆژی05-01-2020 بەرەسمی وادەی پێشکەشکردن دەستیپێکرد بۆ خوێندنی باڵا لە هەرسێ ئاستی دبلۆمی باڵا و ماستەر و دکتۆرا لە زانکۆ حکومیەکانی هەرێمی کوردستان، دوا وادەش ڕۆژی دووشەممە 10ی-02-2020، کە هاوکات خوێندکاران تاقیکردنەوەی توانستی زانستیان ئەنجامدا، وەزیری خوێندنی باڵاش هێمای بۆ ئەوە کرد: 11 هەزار و 242 خوێندکار فۆرمی داواکاری خوێندنیان پڕکردۆتەوە و کێبڕکێ لەسەر پێنج هەزار کورسی دەکەن لە 15 زانکۆی حکومی لەهەرێمی کوردستان.
دوای وەستانی پرۆژەی تواناسازی ساڵانە ڕێژەیەکی زۆر خوێندکاران دەڕۆیشتنە دەرەوە بۆ خوێندنی ماستەر و دکتۆرا، ئەوەش ڕێژەیەکی زۆر پارەی هەرێمی دەبردە دەرەوەو داهاتەکەشی بۆ حکومەتی هەرێم نەبوو، بەڵام بە کردنەوەی خوێندنی باڵا لەهەرێم ساڵانە زیاتر لە دوو ملیار دینار داهاتی حکومەتی هەرێم دەبێت.
لەوبارەیەوە =KTML_Bold=دکتۆر ڕەشید عومەر=KTML_End=، مامۆستای زانکۆ دەڵێت: حکومەتی هەرێم کارێکی باشیکرد کە لەناوخۆ خوێندنی باڵای کردەوە کۆمەڵێک لایەنی باشی هەیە، جگە لە داهاتی دارایی بۆ حکومەت هاوکات لایەنی تریشی هەیە، لەمەو دوا ساڵانە حکومەتی هەرێم بڕی دوو، ملیار دیناری عێراقی داهاتی دەبێت.
دکتۆر ڕەشید عومەر کە هاوکات ئابوریناسیشە وتیشی: بەپێی زانیاریەکانی ئێمە لەماوەی چوار ساڵی ڕابوردوو زیاتر لە 21 هەزار خوێندکار لەدەرەوە ماستەر و دکتۆرایان خوێندووە ئەوانە ئەگەر هەریەکەیان بڕی 10 هەزار دۆلاریان خەرجکردبێت کە بێگومان هەموویان لەو ڕێژەیە زیاتر خەرجیانکردوە، ئەوا دەکاتە 210 ملیۆن دۆلار واتا ئەو پارەیە هیچی بۆ حکومەتی هەرێم نەبووە، جگە لەوەی بەشێک لە بڕوانامەکان ئاستی زانستیان نزم بووە یان هەبوو بە پارە دەکڕدران یاخود لە ئاستێکی خراپی کوالێتیدا بوون، بۆیە کردنەوەی ماستەر و دکتۆرا لەهەرێم هەم سودی زانستیی هەیە و هەمیش داهاتێکی باش بۆ حکومەت وەدەست دەخات، بەپێی زنیاریەکانی ئێمە هەندیک خوێندکار تەنیا کاتی تاقیکردنەوەکان دەڕۆیشتنە وڵاتانی دەورووبەر و دواتریش بڕوانامەکەیان وەردەگرت.
لەبارەی پرۆسەکە و هۆکاری کردنەوەی خوێندنی باڵا لە زانکۆکانی هەرێمی کوردستان، =KTML_Bold=ئارام محمد قادر=KTML_End= وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانید وتی: دوای چوار ساڵ چاوەڕوانی خوازیاران و پێشکەشکاران بۆ خوێندنی باڵا ئەمڕۆ بەخۆشحاڵیەوە پرۆسەی تاقیکردنەوەکانی توانستی زانستی لە زانکۆکانی کوردستان بۆ دبلۆمی باڵا و ماستەرو دکتۆرا کرایەوە، لەم قۆناخەدا بۆ هەرێمی کوردستان لە دوای پرۆژەی تواناسازی، یەکێکە لە پرۆژە گرنگ و ستراتیژییەکانی هەرێمەکەمان بۆ پێگەیاندنی فێرخوازان و هەروەها لایەنی ئابووریش.
وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی وتیشی: ئەمساڵ (15) زانکۆی حکومی لە هەرێمی کوردستان (11 هەزار و 242) پێشکەشکار بەشدارییان لە تاقیکردنەوەکانی توانستی زانستی کرد، کێبڕکێ لەسەر 5هەزار کورسی خوێندن دەکەن، بەجۆرێک (1505) پێشکەشکار بۆ دبلۆمی باڵا و، (7343) پێشکەشکار بۆ ماستەرو، (2394) پێشکەشکار بۆ دکتۆرا.
بەپێی ئەو ئامارەی کە وەزیری خوێندنی باڵا لەبارەی ژمارەی خوێندکارانی بەشدار لە تاقیکردنەوە و ئەوانەی داواکاریان پێشکەشکردووە هەریەکەیان بڕی نزیکەی 215هەزار دیناری خەرجکردوە بەجۆرێک، 150 هەزار دینار بۆ داواکاری خوێندن و 50 هەزار دینار بۆ وەرگرتنەوەی بروانامە، 15 هەزاریش خەرجی تری مامەڵەکانی پێشکەشکردن بەوپێیەش کۆی داهاتی ئەو خوێندکارانە دەکاتە (2ملیار و 417 ملیۆن و 30هەزار دینار)ی عیراقی ئەوە داهاتەش ڕاستەوخۆ بۆ حکومەتی هەرێم و #وەزارەتی دارایی# دەگەڕێتەوە.
لەبارەی داهاتەکەوە وتەبێژی وەزارەtی خوێندنی باڵا =KTML_Bold=عەباس ئەکرەم=KTML_End= دەڵێت: هیچ برە پارەیەک ناگەڕێتەوە ناو دارایی و ژمێریاری وەزارەتی خوێندنی باڵا و سەرجەمی پارەکە وەک خۆی زانکۆکانەوە بەپێی میکانیزمی تایبەت دەدرێتە حکومەت کە ئێمە نازانین چەندین بۆ زانکۆکانە و چەندی بۆ حکومەتە، چونکە ڕێنمایی تایبەت بەوە نەهاتووە.
بەگوێرەی ئەو زانیاریانەی دواڕۆژ دەستی کەوتووە، حکومەت لەو پارەیە دەستی کەوتووە هیچی ناداتە زانکۆکان و بەڵکو سەرجەمی بۆ وەزارەتی دارایی دەگێڕێتەوە و دواتر دەخرێتە خەزێنەی گشتی و حکومەتی دەتوانێت لە کەرتەکانی تر خەرجی بکات.
لەبارەی چۆنیەتی گەڕاندنەوە و وەرگرتنی پارەکە =KTML_Bold=شەرمین مستەفا=KTML_End=، بەرپرسی ژمێری یەکێک لە زانکۆ حکومیەکانی هەرێمی کوردستان تایبەت وتی: هیچ زانکۆیەک ناتوانێت هیج بڕە پارەیەک بگێڕێتەوە و خۆی خەرجی بکات، چونکە پارەی بڕواناکەمان کە 50 هەزار دینارە و پارەی پێشکەشکردن کە 150 هەزار دینارە هەردوو بە وەسڵ وەرگیراوە و وەزارەتی دارایی داوای وەسڵەکان و پارەکان دەکاتەوە، بۆیە وەسڵەکان چەند وەرگیرابێت دەبێت هێندە پارە ڕادەستی وەزارەتی دارایی بکەین، لەبەر ئەوە سەدا سەدی پارەکە دەگەڕێتەوە بۆ خەزێنەی حکومەت و وەزارەتی دارایی مامەڵەی پێوەدەکات.[1]