ماوەی چەند ڕۆژێکە جارێکی تر لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان لیستێک بڵاو بووەتەوە دەربارەی ئه و کەسانەی کە کەیسی گەندەڵییان هەیە و لەلایەن دەستەی دەسپاکی هەرێمی کوردستانەوە لێکۆڵینەوەیان لەگەڵ دەکرێت، بۆیە ئێمە بە هەموو لایەکی ڕادەگەیەنین کە بڵاو کردنەوەی ئه و لیستە پێوەندی بە دەستەوە نییە و لای ئێمەوە بڵاو نەکراوەتەوە.
ئەوە چەندان جارە بەمشێوەیە لە هەندێک پەیجی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان لیستی هاوشێوە بڵاو دەکرێتەوە چەندان کەس تۆمەتی گەندەڵیان بەناوی دەستەی دەسپاکییەوە دەخرێتە پاڵ، بۆیە داوا دەکەین بەهیچ جۆرێک ناوی دەستەی دەسپاکی بۆ هیچ مەبەستێک بەکار نەهێنرێ.
هەروەها هەر لێدوان و قسەیەک بەناوی بەڕێز د.ئەحمەد ئەنوەر سەرۆکی دەستەی دەسپاکی لە هەر ماڵپەڕ و پەیج و ڕۆژنامەیەک بڵاو کرابێتەوە نوێ نییە، چونکە لەماوەی چەند مانگی ڕابردوو هیچ چاوپێکەوتنێکی ڕۆژنامەوانی ئەنجام نەداوە.
کاری دەستەی دەسپاکی هەرێمی کوردستان بە جۆرێکە لە قۆناغی لێکۆڵینەوە ناوی هیچ کەسێک بڵاو ناکاتەوە.
دووپات لەسەر ئەوە دەکەینەوە کە دەستەی دەسپاکی هەرێمی کوردستان دامەزراوەیەکی فەرمییە و چالاکییەکانی بەفەرمی و به ئاشکرا بڵاو دەکاتەوە و سەرچاوەی زانیارییەکانیش ماڵپەڕی فەرمی دەستەیە.
#21-02-2020#
Dieser Artikel wurde in (کوردیی ناوەڕاست) Sprache geschrieben wurde, klicken Sie auf das Symbol
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
, um die Artikel in der Originalsprache zu öffnen!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dieser Artikel wurde bereits 2,503 mal angesehen
Schreiben Sie Ihren Kommentar zu diesem Artikel!