ئامادەکردنی: #حوسێن نادر (حسو)#
=KTML_Link_External_Begin=https://www.kurdipedia.org/docviewer.aspx?id=380452&document=0001.PDF=KTML_Link_External_Between=کلیک بکە بۆ خویندنەوەی خۆشکانی چەکدار=KTML_Link_External_End=
فیلمێکی زۆر لە لایەن کوردەکان و ئەمرییەکانەوە دروستکراون لەسەر شەری داعش، بەڵام ئەم فیلمە لە کۆتایی ساڵ دەرچوو، گرینگی ئەم فیلمە دەگەرێتەوە بۆ ئەو هێزەی زۆرەی کە لە فیلمەکەدا بەکارهاتووە، هەروەها گرینگییەکەی تریش ئەوەیە کە قارەمانەکانی ئەم فیلمە هەموویان ئافرەتن، ئەوانیش ئافرەتانی کورد ئەمریکی و فەڕەنسی و ئیتاڵی و هتد. بۆیە پێویستە بڵێن کە ئەم فیلمە سەرکەوتنەکەی دەگەرێتەوە بۆ ئازایەتی ئەو ئافرەتانەی دژی داعش جەنگاون. بگەڕێینەوە سەر فیلمەکە، فیلمەکە لە سوریا دروستکراوە و ڕووبەرێکی فراوانی بە خۆیەوە گرتووە، ئەم فیلمە باس لە هاتنی داعش دەکات کە دەیانەویست دەست بەسەر کلتور خاکی ئێزدییەکاندا بگرێت، ئەکتەری سەرەکی لە ناوفیلمەکەدا کچێکە بەناوی زارا ئەم کچە باوکەکەی لەلایەن داعشەوە کوژراوە و دایکەکەی فروشراوە و برایەکەی لەژیر فەرمانی ئەبو مەریەم دایە، ئەبو مەریەم ئەمیرێکی داعشە پیشەکەی کرین و فروشتنی کچان و ژنانی کوردە، هەروەها منداڵان فێری جیهاد دەکات دژی پێشمەرگەکان. [1]
Dieser Artikel wurde in (کوردیی ناوەڕاست) Sprache geschrieben wurde, klicken Sie auf das Symbol
, um die Artikel in der Originalsprache zu öffnen!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dieser Artikel wurde bereits 2,350 mal angesehen
Schreiben Sie Ihren Kommentar zu diesem Artikel!