کوردستانیيانی خۆشەویست،
ئەمڕۆ کە جیهان بەگشتی ڕووبەڕووی مەترسیی کۆرۆنا بووەتەوە، ڕێگریکردن لە بڵاوبوونەوە و تەشەنەکردنی ئەم ڤایرۆسە خەمی سەرەکی و کاری لەپێشینەی هەموو وڵاتان و ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکانە. بە ئەزموون سەلمێندراوە کە بۆ کەمکردنەوەی زیانەکانی کۆرۆنا و زاڵبوون بەسەر لێکەوتەکانیدا، خۆپاراستن باشترین چەکی بەرەنگاربوونەوەیە.
هەڵمەت و ڕێکارەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بۆ بەرگیری لەم ڤايرۆسە و هەنگاو و کارەکانیان بەرز دەنرخێنم، ئەرکی هەموو لایەکمانە ئەوپەڕی هاوکار و یارمەتیدەریان بين لە جێبەجێکردنی کارەکانیاندا.
سوپاس و دەستخۆشی بۆ هەموو وەزارەتە پەيوەندارەکان و دکتۆر و پەرستاران و ستاف و تيمە پزيشکييەکان و تەواوی کەرتی تەندروستی و پۆليس و ئاسايش و کارمەندانی فڕۆکەخانە و دەروازەکان و پارێزگا و ئيدارەکان کە خزمەت دەکەن و بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی کۆرۆنا هاوکار و هەماهەنگن، هەروەها داوا لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و ڕێکخراوه پەيوەندارە جيهانييەکان دەکەين بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی کۆرۆنا، هاوکاريی هەرێمی کوردستان بکەن.
کوردستانیيانی ئازیز،
بە هەستی بەرپرسیاریەتی و هاوکاریی هەموومان پێکەوە، دەتوانین تەندروستی و سەلامەتیی خۆمان و ژینگەکەمان لەم مەترسییە بپارێزین. گرنگە بە هۆشیارییەوە مامەڵە لەگەڵ ئەم دۆخەدا بکرێت، نە بە ترس و نە فەرامۆشکردن. دەبێ ڕێنماییەکانی ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانیی تایبەت بە خۆپاراستن و پاکوخاوێنی، بڕیار و ڕێکارەکانی لایەنە پەیوەندارەکانی حکوومەت بۆ ڕێگریکردن لە بڵاوبوونەوەی ئەم ڤايرۆسە، بە وردی و دروستی جێبەجێ بکرێن.
ئەرکی هەموو کەسێکە خۆی بە بەرپرسیار بزانێت بۆ پاراستنی تەندروستی، ژیان و سەلامەتیی خۆی و خێزانەکەی، کۆمەڵگا و ژینگەکەی. چاوەڕوانیم لە هەموو کوردستانیيانی ئازیز، ئەوپەڕی هەستکردنیانە بە بەرپرسیاریەتی بەرامبەر بەم ئەرکە مرۆیی، نيشتمانی، ئايينی و ئەخلاقييە.
بە هاوکاری و هەماهەنگيی هەمەلايەنە و پابەندی بە ڕێنمايييەکانەوە، خۆمان و گەل و وڵاتمان دەپارێزين و ئەم سەختييەش تێدەپەڕێنين، هەموو هاوکاری و هەماهەنگییەکیش لەگەڵ ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی و لایەنە پەیوەندارەکانی عێراق و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەکەین. بە هیوای سەلامەتی بۆ سەرجەم کوردستانیيان و گەلی عێراق و گەلانی دراوسێ و جیهان.
#نێچیرڤان بارزانی#
سەرۆکی هەرێمی کوردستان
#11-03-2020#
Dieser Artikel wurde in (کوردیی ناوەڕاست) Sprache geschrieben wurde, klicken Sie auf das Symbol
, um die Artikel in der Originalsprache zu öffnen!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dieser Artikel wurde bereits 2,243 mal angesehen
Schreiben Sie Ihren Kommentar zu diesem Artikel!