ئەنجومەنی گشتیی پارتی یەکێتیی دیموکراتیک (پەیەدە) ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە و لە ڕاگەیاندراوەکەدا هاتووە، دەوڵەتی تورک ڕێگری لەوە دەکات، کە بنەماڵە و پارێزەران چاوپێکەوتن لەگەڵ #عەبدوڵڵا ئۆجەلان# ڕێبەری گەلی کورد ئەنجام بدەن و ئەوەش لەم کاتەدا، کە کاتی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنایە دۆخەکەی قورستر کردووە.
لە ڕاگەیاندراوەکەدا هاتووە:
لە ناو پێشهات و مەترسییەکان بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لەسەرتاسەری جیهاندا، دەوڵەتی تورکی داگیرکەر سیاسەتە فاشیستی و دوژمنکارانەکەی بەرامبەر بە گەلانی هەرێمەکە، بە تایبەتی گەلی کورد هەم لەناوخۆی تورکیا و هەم لە هەموو ناوچەکە درێژە پێدەدات. ئەو خۆی دوژمنایەتی دەکات و پشتیوانی لە گروپە توندەڕەو و چەتەکان لە سوریا دەکات و هەوڵ دەدات بە هەمو هێزی خۆیەوە ئارامیی ئەو هەرێمانە، کە لە دەست چەتەکانی #داعش# ڕزگارکراون تێکبدات و ئەو ناوچانەی داگیریکردوون لە ڕووی دیموگرافییەوە بگۆڕێت.
لە ناوخۆی تورکیا تاوەکو ئێستا دەوڵەتی تورک بە هەموو هێزی خۆیەوە هەناسە لەبەر زیندانییە سیاسییەکان و ڕۆژنامەنووسان دەبڕێت. هەرگیز باسی دۆخی زیندانییەکان ناکات و ڕێگاش نادات هیچ کەس لە کەسوکاری زیندانییەکان لەگەڵ ئەو زیندانیانەدا قسە بکەن و بەو جۆرەی کە خۆی دەیەوێت پەیوەندی دروست دەکرێت. دەوڵەتی تورکی فاشیست بەردەوامە لەسەر گۆشەگیرکردنی ڕێبەر ئۆجالان. هەموو داواکانی بنەماڵە و پارێزەرانی بۆ سەردان و چاوپێکەوتن ڕەتدەکاتەوە. ئەو کردارە قورس و سەختە لەم دۆخە قورسە و لە کاتی بڵاوبوونەوی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە تورکیا و هەرێمەکەدا بەڕێوەدەچێت. ئەوە گەلی کورد توڕە دەکات و یاسا و ماف و بەها مرۆییەکانیش پێشێل دەکات.
ئێمە وەک ئەنجوومەنی گشتیی پەیەدە داوا دەکەین تورکیا کردار و پێشێلکارییەکانی خۆی ڕاوەستێنێت. داواش لە هەموو لایەنە حقوقی، مرۆیی، دیموکراتیک و هێزە لایەنگرەکانی دیموکراسی دەکەین، کە ڕۆڵی خۆیان پێکبهێنن و گوشار لە دەوڵەتی تورک بکەن، کە ئەو دۆخە قورس و زەحمەتە، کە هەموو جیهانی گرتووەتەوە بۆ خۆی نەکاتە دەرفەت و ئەمانجە دوژمنایەتییەکانی لەو ڕێگەیەوە پێکنەهێنێت. ئێمە داوای لابردنی گۆشەگیریی سەر ڕێبەر ئۆجالان دەکەین و دەرفەت بە بنەماڵەکەی و پارێزەرانی بدەن، کە چاوپێکەوتن ئەنجام بدەن.
داواش لە گەلەکەمان دەکەین، کە بە شێوازی دیموکراتیک و بەپێی دەرفەتەکانی بەردەستیان بۆچوون و هەڵوێستی خۆیان بخەنەڕوو و بەپێی ڕێوشوێنەکانی خۆپاراستن بجوڵێنەوە تاوەکو گۆشەگیریی سەر ڕێبەر ئۆجالان نەمێنێت، دۆخی زنیدانیانی سیاسی لە تورکیا باش ببێت و هەروەها بە پێداگرییەوە گوشار لە تورکیا بکرێت، کە بەپێی پێوەر و یاسا نێونەتەوەییەکان بجوڵێتەوە.[1]
#13-04-2020#
Dieser Artikel wurde in (کوردیی ناوەڕاست) Sprache geschrieben wurde, klicken Sie auf das Symbol
, um die Artikel in der Originalsprache zu öffnen!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dieser Artikel wurde bereits 2,921 mal angesehen
Schreiben Sie Ihren Kommentar zu diesem Artikel!