کۆنگرەی کۆمەڵگای دیموکراتیک (کەجەدە) بە بۆنەی مانگی ڕەمەزانەوە ڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە.
لە پەیامەکەدا باسی ئەوەکرا، هیوادارین مانگی ڕەمەزان بۆ کۆمەڵگای ئیسلامی ببێتە مایەی تەندروستی و بەرەکەت.
پەیامی کەجەکە بەم شێوەیەیە:
مانگی ڕەمەزانی پیرۆز، مرۆڤەکان ڕووبەڕووی بەهای سەرەکی ئیسلام دەکاتەوە و دەبێتە هۆی ئاشتی، خۆشک – برایەتی و پشتگیری. بەداخەوە هەندێک دەسەڵاتدار سەدان ساڵە بەهای ئایینی ئیسلام دەکەنە ئامێرێک بۆ سیاسەتەکانی زوڵمی خۆیان و بەم شێوەیە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستیان بۆ گۆمی خوێن گۆڕیوە. ئەوانەی زوڵم دەکەن کێ دەبێ با ببێ، بە چ هۆکارێک سیاسەتی زوڵم ئەنجام دەدەن و چ ناوێکی لێدەنێن جیاواز نییە و پێویستە موسوڵمان لەدژی ئەو زوڵمە بووەستنەوە.
بە ناوی کەجەدە ئێمە وەبیریدەهێنینەوە کە ئایینی ئیسلام ئایینی ئاشتی، خوشک و برایەتی و گەشبینیە. بانگەوازیمان بۆ هەموو عالەمی ئیسلام ئەوەیە، پێویستە لە ئێستا بەدواوە ڕێگا نەدەین بەهای ئایینی ئیسلام بۆ بەرژەوەندیەکان خۆیان وەک ئامێرێک و ستەمی خۆیان بەکاربهێنن. دەتوانین بە فەلسەفەی ئاشتی و خوشک و برایەتی و گەشبینی ئایینی ئیسلام لە بەرانبەر عەقلی دەسەڵاتداری کە موسڵمان لەدژی موسڵمان، کورد لەدژی کورد و ئایینەکان لەدژی ئایینەکانی تر بەکار دەهێنێت، تێبکۆشین.
هیوادارین مانگی ڕەمەزان بۆ گەلەکەمان ببێتە هۆی ئاشتی و پشتگیری و تەندروستی. پێویستە ئێمە هەژارەکان لە ژمارەیان دەگاتە سەدان ەهزار کەس، مرۆڤی برسی لەبیرنەکەین و لەم مانگە پیرۆزەدا خۆمان لە جێگەی ئەوان دانێین و بێ ئەوەی کەسێک ئازار بدەین پشتگیری ئەوان بکەین. بەهیوای ئەوەی هاوکاری ئەو کەسانە دەکرێت کە پێویستیان بە هاوکاریە و هیوادارین مانگی ڕەمەزان ببێتە هۆی ئاشتی و ئارامی بۆ هەموو عالەمی ئیسلام.[1]
#24-04-2020#
Dieser Artikel wurde in (کوردیی ناوەڕاست) Sprache geschrieben wurde, klicken Sie auf das Symbol
, um die Artikel in der Originalsprache zu öffnen!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dieser Artikel wurde bereits 2,454 mal angesehen
Schreiben Sie Ihren Kommentar zu diesem Artikel!