ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی #هەپەگە# ڕایگەیاند لە خواکورد لەدژی سوپای داگیرکەری تورک چالاکیان ئەنجامداوە.
ڕاگەیەنراوی هەپەگە بەم شێوەیەیە:
لە چوارچێوەی هەنگاوی شۆڕشگێری شەهید باگەر و شەهید ڕۆنیادا هێزەکانمان 10ی ئایار کاتژمێر 21:00 لە هەرێمی خواکورکی سەر بە هەرێمەکانی پاراستنی میدیا لەدژی سوپای داگیرکەری تورک لەسەر گردی لەلیکان چالاکیان ئەنجامدا. لە چالاکیەکەدا گورزی پشتشکێن لە سەنگەر و بارەگاکانی دوژمن دران و کۆنتەینەرێک و بارەگایەکی دوژمن بە تەواوی خاپوورکران و 8 سەربازی دوژمن کوژران. سوپای داگیرکەری تورک دوای چالاکیەکەدا بە ئۆبۆس و هاوەن دەوروبەری شوێنی چالاکیەکەی تۆپباران کرد و سەربازە کوژراو و بریندارەکانی بە هەلیکۆپتەری سکۆرسکی لە هەرێمەکە دوورخستەوە. گەریلاکانمان کە چالاکیان ئەنجامدا بە شێوەیەکی سەرکەوتوو و بێ زیان بۆ بارەگاکانیان گەڕانەوە.
لە چوارچێوەی هەنگاوی شۆڕشگێریدا لە 10ی ئایار کاتژمیر 10:00 لە هەرێمی زاپی سەر بە هەرێمەکانی پاراستنی میدیا، فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی سوپای داگیرکەری تورک لە گۆرەپانی جیلوی بچووک لە لایەن هێزەکانمانەوە خرایە خوارەوە.
لە 10ی ئایاردا کاتژمیر 10:00 فڕۆکە جەنگیەکانی سوپای داگیرکەری تورک ناوچەکانی سینان، چەمی لۆلان و کۆما سووری سەر بە هەرێمی خواکورکی سەر بە هەرێمی پاراستنی میدیایان بۆردومان کرد. بۆردومانەکە هیچ زیانێکی لێنەکەوتەوە.[1]
#11-05-2020#
Dieser Artikel wurde in (کوردیی ناوەڕاست) Sprache geschrieben wurde, klicken Sie auf das Symbol
, um die Artikel in der Originalsprache zu öffnen!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dieser Artikel wurde bereits 1,523 mal angesehen