دەستەی بەڕێوبەرایەتی ئەنجومەنی خۆبەڕێوبەری دیموکراتی شەنگال، لەسەر ئەو قسانەی لە ڕۆژانی ڕابردوو لەسەر گەڕانەوەی خەڵک بۆ شەنگال بڵاوبووەتەوە ڕوونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە.
ئەمڕۆ لەسەر هەواڵێک کە لە ڕۆژانی ڕابردوو لەلایەن دەزگایەکی ڕاگەیاندنەوە لەسەر گەڕانەوەی خەڵک بۆ شەنگال بڵاوکراوەتەوە، دەستەی بەڕێوبەرایەتی ئەنجومەنی خۆبەڕێوبەری دیموکراتی شەنگال، ڕونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوە کراوە، کە وەک خۆبەڕێوبەری دیموکراتی شەنگال لە دوای فەرمانەکەوە و لە ڕۆژە تەنگانەکان و تا ئێستا خزمەتی کۆمەڵگایان کردووە و هاتووە: لە ڕۆژانی ڕابردوو تێڕوانینێک لە کەناڵێکی تەلەفزیۆنییەوە لەسەر گەڕانەوەی خەڵک بۆ شەنگال بڵاوبووەتەوە، کە بە هەڵەتێگەیشتن و بە نییەتێکی باش هێنراوەتە زمان، لەم بارەدا ئێمە بڕیارێکی فەرمیمان نییە، هەرچەند تا ئێستا بە گوێرەی دەرفەتەکان خزمەتی کۆمەڵگاکەمان دەکەین، هەر هاوڵاتییەکیش بگەڕێتەوە، چی لەدەستمان بێت بەپێی دەرفەت خزمەتی پێشکەش دەکەین، بۆیە لەگەڵ کۆمەڵگاکەماندا کاردەکەین و بەردەوام دەبین لە خەباتەکانمان.[1]
#12-05-2020#
Dieser Artikel wurde in (کوردیی ناوەڕاست) Sprache geschrieben wurde, klicken Sie auf das Symbol
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
, um die Artikel in der Originalsprache zu öffnen!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dieser Artikel wurde bereits 2,281 mal angesehen