بەڕێز مستەفا کازمی سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیرانی حکومەتی فیدڕاڵ
سڵاوی خوای گەورەتان لێبێت
مایەی خۆشحاڵیمانە کە پیرۆزباییتان لێبکەم بەبۆنەی دەستبەکاربوونتان بەسەرۆکی حکومەتی تازه و بەدەستهێنانی متمانەی ئەنجوومەنی نوێنەران، دیارە ئێمە لە سەختیی قۆناغەکە تێدەگەین کە کەوتۆتە ئەستۆتان بۆ جێبەجێکردنی کارنامەی حکومەتەکەتان و هەروەها زەمینەسازی بۆ لێبووردەیی و لێکتێگەیشتن و بەدیهێنانی گەشبینی لەنێوان ڕۆڵەکانی نیشتمان و ئاڕاستەکردنی وزه و تواناکان بۆ بنیادنانەوەی دەوڵەت لەسەر بنەماکانی ڕاستی و دیموکراسییەت.
بەم بۆنەیەوە دەخوازین کەوا پەیوەندییەکانی نێوان هەرێم و حکومەتی فیدڕالی توندوتۆڵ بکەینەوه و چارەسەری کێشە هەڵپەسێردراوەکانی نێوانمان بکەین بەگوێرەی دەستوورو لەسەر بنەماکانی هاوبەشی و دیموکراسیەت.
دەوڵەتی سەرۆکوەزیران
ئێمە لەکاتێکدا متمانەمان پێتانە لەتوانای بەجێهێنانی ئەم ئامانجانە کە لەسەرەتادا باسمان کرد، پاڵپشتیی تەواوی خۆیشمان ڕادەگەیەنین بۆ بەدیهێنان و گەیشتن به و ئامانجانە.
لەکۆتاییدا جارێکی تر ڕێزی خۆمانتان ئاڕاستە دەکەین.
د. #ڕێواز فایەق#
سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان
#12-05-2020#
Dieser Artikel wurde in (کوردیی ناوەڕاست) Sprache geschrieben wurde, klicken Sie auf das Symbol
, um die Artikel in der Originalsprache zu öffnen!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dieser Artikel wurde bereits 2,677 mal angesehen
Schreiben Sie Ihren Kommentar zu diesem Artikel!