بەڕێزان سەرۆک و ئەندامانی سکرتاریەتی یەکێتی مامۆستایانی کوردستان
بە بۆنەی ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتی مامۆستایانی کوردستانەوە چەپکە گوڵی پیرۆزباییتان پێشکەش دەکەم. ڕێکخراوەکەتان کە داکۆکیکاری توێژی فێرکارانی نەوەکانی ئایندەیە، یەکێکە لە گرنگترین ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگای مەدەنی و ساڵانێکی زۆرە بە خزمەتکردنی پەروەردە و توێژی مامۆستایانەوە ماندووە.
یەکێتی مامۆستایان جیا لە ڕەهەندە پیشەییەکەی، بەشێکی دانەبڕاوە لە بزوتنەوەی کوردایەتی، قوتابخانەیەکە بۆ نیشتمانپەروەری، ڕۆڵێکی بەرچاوی ئەرێنیشی هەبووە لە گۆڕانکارییە پەروەردەیی و مەدەنییەکانی کوردستان.
هەربۆیە هیوادارم بە هەوڵ و تێکۆشانی زیاتر و خۆگونجاندن لەگەڵ پێشکەوتنە پەروەردەییەکانی جیهان، هەر بە پێشەنگی بمێنێتەوە و لەمەودوا کاری زیاتر بکەن لەپێناو پێگەیاندنی نەوەیەکی داهێنەر لە کوردستان، چونکە تەنها لەو ڕێگایەوە دەتوانین ئایندەیەکی گەش بۆ وڵاتەکەمان دابین بکەین.
ئەم یادەش بەدەرفەت دەزانم بۆ ئەوەی لە ڕێگەی بەرێزتانەوە سڵاو بۆ سەرجەم مامۆستایانی کوردستان بنێرم کە سەرباری لێکەوتە قورسەکانی بارودۆخی کۆرۆنا و قەیرانەکانی، هێشتا هەر لە خەمی ڕزگارکردنی ساڵی خوێندن و پرۆسەی فێرکردندان و بەشێوازی جۆراوجۆر بەردەوامن لەبەخشش.
دووبارە پیرۆزبایی ساڵیادی دامەزراندنی ڕێکخراوەکەتان لێ دەکەم و هیوادارم ساڵی داهاتوو لە بارودۆخی باشتر ئەم ساڵیادە بکەینەوە.
هەر شاد و سەربەرز و سەرکەوتووبن.
#قوباد تاڵەبانی#
جێگری سەرۆکی ئە نجومە نی وەزیران
#14-05-2020#
Dieser Artikel wurde in (کوردیی ناوەڕاست) Sprache geschrieben wurde, klicken Sie auf das Symbol
, um die Artikel in der Originalsprache zu öffnen!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dieser Artikel wurde bereits 2,309 mal angesehen
Schreiben Sie Ihren Kommentar zu diesem Artikel!